lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سوریاØ› (3500) ئافرەت دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر

سوریاØ› (3500) ئافرەت دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر
.

بەرپرسێکی ئیئتیلافی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاشکرای دەکات، بە هەزاران کچ و ژن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە رژێمی سوریاوە دەستدرێژیان کراوەتە سەر.

هەیسەم ماڵع، بەرپرسی لیژنەی یاسایی لە ئیئتیلافی نیشتیمانی بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی راگەیاندوە، سەرەڕای بەردەوامی هێرش و پەلاماری تیرۆریستی هێزەکانی رژێمی سوریا بۆ سەر هاوڵاتیان، هاوکات بە هەزاران کچ و ژن لەلایەن ئەندامانی ئەو هێزانەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر.



هەروەک ئەوەشی ئاشکراکرد، ژمارەی ئەو کچ و ژنانەی لەلایەن هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، گەیشتوەتە (3500).



پێشتریش لیژنه‌‌‌ی رزگاری نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی که‌‌‌ باره‌‌‌گای سه‌‌‌ره‌‌‌کی له‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکایه‌‌‌ له‌‌‌راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەدابو، ده‌‌‌ستدرێژی سێکسی و ئه‌‌‌تککردن، وه‌‌‌ک یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ئامرازه‌‌‌کانی جه‌‌‌نگ له‌‌‌ ناکۆکیه‌‌‌کانی سوریادا به‌‌‌کارده‌‌‌هێنرێت و ئەوەش هۆکارێکی سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌ڵاتنی ژماره‌‌‌یه‌‌‌کی زۆری ژنان و کچان بۆ وڵاتانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ر.



ئاشکراشیکرد، ژماره‌‌‌یه‌‌‌کی زۆریان به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاشکرا له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ ماڵه‌‌‌کانیان روبه‌‌‌ڕوی ده‌‌‌ستدرێژی سێکسی بونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، هەروەها زۆربه‌‌‌ی له‌‌‌لایه‌‌‌ن که‌‌‌سێک زیاتره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستدرێژیان کراوه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌رو به‌‌‌زۆریش له‌‌‌به‌‌‌رچاوی خێزانه‌‌‌کانیان بوه‌‌‌.





11 ساڵ و 7 مانگ و 27 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوریاØ› (3500) ئافرەت دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر

سوریاØ› (3500) ئافرەت دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر