lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

منداڵان، نیوەی ئاوارەکانی سوریا پێکدەهێنن

منداڵان، نیوەی ئاوارەکانی سوریا پێکدەهێنن
سەرچاوە : (سبەی)

نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دەدات لە زیادبونی ئاوارەکانی سوریا و هەروەک رایدەگەیەنێت، کە نیوەی ئاوارە سورییەکانی ئێستا، لە منداڵان پێکهاتون.




بانۆس مۆمتزیس، رێکخەری نێودەوڵەتی ئاوارەکانی سوریا کە سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکانە رایگەیاند، نیوەی ئەو ئاوارە سورییانەی کە بەهۆی توندوتیژییەکانی وڵاتەکەیانەوە ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بون، لە منداڵان پێکهاتون و زۆرێک لەخێزانەکان هەشت تاوەکو 10 منداڵیان لەگەڵدایە.

ئاماژەی بە پلانەکانیشیان کرد بۆ هاوکاریکردنی چوار ملیۆن هاوڵاتی لە سوریا کە بەهۆی قەیرانی وڵاتەکەیانەوە پێویستیان بە یارمەتی هەیە، هاوکات هۆشداری دا لە زیادبونی ژمارەی ئاوارەکانی سوریا تاوەکو مانگی حوزەیرانی داهاتو.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لەئێستادا زیاتر لە 600 هەزار هاوڵاتی سوری ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بون و زۆرینەشیان رویان لە وڵاتانی تورکیا، لوبنان، عێراق و ئوردن کردوە، هەروەک لەماوەی 22 مانگی رابردودا، زیاتر لە 60 هەزار کەس لەو وڵاتە کوژراون.
181201332251mndal1mm


11 ساڵ و 10 مانگ و 24 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

منداڵان، نیوەی ئاوارەکانی سوریا پێکدەهێنن

منداڵان، نیوەی ئاوارەکانی سوریا پێکدەهێنن


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر