lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ئێعدامی لانیکه‌م ٥٨٧ که‌س له‌ سالی 2012 زایینی له‌ ئێران

ئێعدامی لانیکه‌م ٥٨٧ که‌س له‌ سالی 2012 زایینی له‌ ئێران
.

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری هێرانا، لانیکه‌م ٥٨٧ که‌س له‌ ساڵی رابردووی زایینی له‌ ئێران ئێعدام کراون. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ١٤٠  هه‌زار که‌س له‌ شارۆمه‌ندان به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ مافیان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌ پێشێل کراوه‌. له‌ به‌شی ئێعدامی زیندانیان، ٦٣ له‌سه‌د له‌ ئێعدامکراوان به‌ تۆمه‌تی.

هه‌ڵگرتن یان بازرگانی به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ بووه‌، ١٠  له‌سه‌دیان به‌ تۆمه‌تی کوشتنو ٦له‌سه‌د ئێعدامه‌کان به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بووه‌. زۆربه‌ی ئه‌و ئێعدامانه‌ له‌ تاران به‌رێوه‌ چووه‌، پارێزگای تاران به‌ ١٦ له‌سه‌د، سمنان و فارس به‌ ٩له‌سه‌د له‌ سه‌ره‌وه‌ی رێزبه‌ندی به‌رێوه‌ چوونی ئێعدامه‌کانن. له‌ ساڵی رابردوو ٥٩ که‌س له‌ ئێران له‌ به‌ر چاوی گشتی ئێعدام کراون، به‌ شێوه‌ێکیتر ١٠  له‌سه‌د ئێعدامه‌کان له‌ به‌ر چاوی خه‌ڵک به‌رێوه‌ چووه‌. ده‌زگا قه‌زاییه‌کان ٥٤ له‌سه‌د ئه‌و ئێعدامانه‌یان راگه‌یاندووه‌ و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤیش ٤٤ له‌سه‌دیان راگه‌ێندووه‌، ئه‌مه‌ له‌ حالێکدایه‌ که‌ به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی رژێم ساڵی رابردوو رایانگه‌یاند که‌ له‌ زیندانه‌کانی رژێم ئێعدامی نهێنی بوونی نییه‌. به‌ پێی ئه‌م ئاماره‌، به‌رێوه‌بردنی حوکمی ئێعدام له‌ ئێران له‌ چاوو ساڵی رابردوو ٩ له‌سه‌د زیادی کردووه‌. له‌ به‌شێکیتری ئه‌م راپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ ده‌زگای قه‌زایی رژێم ٤٤٨ که‌س له‌ شارۆمه‌ندانی به‌ ٤٦٢ مانگ بێ به‌شبوون له‌ مافی کۆمه‌لایه‌تی، ١٥٦٠ ٥ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ١٣٣٨ مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردڕاو مه‌حکوم کردووه‌. له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوو هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان ٢٢٠ ٥ شارۆمه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه‌ که‌ له‌م رێژه‌یه‌ ٣٣٦ که‌سیان به‌ شێوه‌ی مه‌وردی و ٨٤٢ که‌سیان به‌ شێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی تێکه‌لاو یان بێ روونکردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کراو بووه‌.

ahdam



11 ساڵ و 10 مانگ و 24 ڕۆژ و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئێعدامی لانیکه‌م ٥٨٧ که‌س له‌ سالی 2012 زایینی له‌ ئێران

ئێعدامی لانیکه‌م ٥٨٧ که‌س له‌ سالی 2012 زایینی له‌ ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر