lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

رژێمی ئه‌سه‌د کۆمه‌ڵکوژیه‌کی نوێی ئه‌نجامدا

رژێمی ئه‌سه‌د کۆمه‌ڵکوژیه‌کی نوێی ئه‌نجامدا
xabat midya

پاش کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی حوله‌، دوێنێ هێزه‌کانی ئه‌سه‌د، له‌ گوندی قه‌بیری ریفی حه‌ما، کۆمه‌ڵکوژیه‌کی نوێیان ئه‌نجامدا و زیاتر له‌ ١٠ ٠  که‌سیان کوشت، که‌ منداڵی ته‌مه‌ن دو ساڵی تیدایه‌، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریاش رایده‌گه‌یه‌نێت، ٢٤ که‌سیان ئه‌ندامی یه‌ک خێزانن

محه‌مه‌د سه‌رمینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا، به‌ که‌ناڵی جه‌زیره‌ی راگه‌یاند: دوێنی له‌ لایه‌ن سوپا و به‌ڵته‌چیه‌کانی ئه‌سه‌ده‌وه‌، کۆمه‌ڵکوژیه‌کی نوێ له‌ گوندی قه‌بیر رویدا، که‌ زۆربه‌یان به‌ چه‌قۆ کوژراون و ده‌یان منداڵی تێدایه‌، ته‌نانه‌ت منداڵی ته‌مه‌ن دو ساڵ. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌دا ٢٤ که‌سی خێزانێکی تێدایه‌، دوێنێش کوشتاری خۆپیشانده‌رانی سوریا گه‌یشتوه‌ته‌ ١٤٠  که‌س. وه‌ک هه‌مو کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی پێشوش، رژێمی ئه‌سه‌د ره‌تیکرده‌وه‌ دوێنێ کۆمه‌ڵکوژی له‌و شێوه‌ی ئه‌نجامدابێت. جێی ئاماژه‌یه‌ دو هه‌فته‌ پێش ئێستا رژێمی ئه‌سه‌د، کۆمه‌ڵکوژیه‌کی هاوشێوه‌ی له‌ ناوچه‌ی حوله‌ی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامدا و وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کیش، چه‌ندین وڵات باڵوێزی سوریایان له‌ وڵاته‌کانیان ده‌رکرد.






12 ساڵ و 6 مانگ و 5 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رژێمی ئه‌سه‌د کۆمه‌ڵکوژیه‌کی نوێی ئه‌نجامدا

رژێمی ئه‌سه‌د کۆمه‌ڵکوژیه‌کی نوێی ئه‌نجامدا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر