lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

حه‌سه‌که‌، ده‌ستدرێژیی‌ سێکسی‌ به‌ کۆمه‌ڵ ده‌کرێته‌ سه‌ر کچێکی مه‌سیحی

حه‌سه‌که‌، ده‌ستدرێژیی‌ سێکسی‌ به‌ کۆمه‌ڵ ده‌کرێته‌ سه‌ر کچێکی مه‌سیحی
سەرچاوە : خه‌ندان

له‌ پارێزگای‌ حه‌سه‌که‌ له‌ رۆژئاوای‌ کوردستان، به‌ره‌ی‌ نه‌سره‌ ده‌ستدرێژییه‌کی‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌پێشچاوی‌ دایک و باوکی‌، ده‌که‌نه‌ سه‌ر کچێکی‌ مه‌سیحی‌ پارێزگاکه‌.

سایتی‌"جی‌ پی‌ نیوز" بڵاویکردۆته‌وه‌، به‌ره‌ی‌ نه‌سره‌ له‌ پارێزگای‌ حه‌سه‌که‌ ده‌ستدرێژیی‌ سێکسی‌ به‌کۆمه‌ڵ‌ له‌ پێشچاوی‌ دایک و باوکی‌، ده‌که‌نه‌ سه‌ر کچێکی‌ مه‌سیحی‌‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌کی‌ پزیشکی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشکرای‌ ده‌کات، "کچێک گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ که‌ تووشی‌ خوێنبه‌ربوون بووه‌، دواتر بۆمان ده‌رکه‌وتووه‌ ئه‌و کچه‌ توشی‌ ده‌ستدرێژی‌ سێکسی‌ به‌ کۆمه‌ڵ بۆته‌وه‌، شوێنه‌واری‌ ئه‌شکه‌نجه‌ش له‌ رێگه‌ی‌ چه‌قۆه‌وه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ دیار بووه‌".

به‌ پێی‌ وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌ پزیشکه‌ییه‌، ئه‌و کچه‌ له‌ پێشچاوی‌ دایک و باوکی‌ ده‌ستدرێژی‌ کراوه‌ته‌سه‌رو باوکی‌ قوربانییه‌که‌ش رووبه‌‌ڕووی‌ ئه‌شکه‌نجه‌دان بۆته‌وه‌.

ئه‌و رووداوه‌ پێش چه‌ند رۆژێک بووه‌ و له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک قه‌شه‌ی‌ پارێزگای‌ حه‌سه‌که‌وه‌ بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ کرابوو، که‌ فریای 25 هه‌زار مه‌سیحی‌ بکه‌ون که‌ له‌و پارێزگایه‌ ده‌ژین، رۆژانه‌ تووشی‌ ڕفاندن و کوشتن و ده‌ستدرێژی‌ ده‌بنه‌وه‌، زۆر جاریش له‌ لایه‌ن به‌ره‌ی‌ نه‌سره‌وه‌ گه‌مارۆی‌ جۆراوجۆریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت و له‌ رێگه‌ی‌ چه‌کی‌ "قه‌ناس"ه‌وه‌ ده‌کرێنه‌ قوربانی‌، به‌ره‌ی‌ نه‌سره‌ ناشهێڵن هیچ یارمه‌تییه‌ک بگاته‌ شاره‌که‌.

به‌ره‌ی‌ نه‌سره‌ گروپێکی‌ توندڕه‌وه‌ له‌ سوریا و سه‌ر به‌ رێکخراوی‌ ئه‌لقاعیده‌یه‌ و له‌ماوه‌ی‌ رابڕدوودا له‌ لایه‌ن ولایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی‌ ئه‌مریکاوه‌ خراونه‌ته‌ لیستی‌ ڕه‌شه‌وه‌.
swryaa1912013pp


11 ساڵ و 10 مانگ و 23 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حه‌سه‌که‌، ده‌ستدرێژیی‌ سێکسی‌ به‌ کۆمه‌ڵ ده‌کرێته‌ سه‌ر کچێکی مه‌سیحی

حه‌سه‌که‌، ده‌ستدرێژیی‌ سێکسی‌ به‌ کۆمه‌ڵ ده‌کرێته‌ سه‌ر کچێکی مه‌سیحی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر