lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

دایکی‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و دوبه‌ی‌ هه‌ڵهات

دایکی‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و دوبه‌ی‌ هه‌ڵهات
سەرچاوە : خەندان

هاوڵاتیانی‌ سوریا و ئۆپۆزسیۆنی‌ ئه‌و وڵاته‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، دایکی‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری‌ سوریا، به‌ره‌و شاری‌ دوبه‌ی‌ ڕۆشتووه‌و له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یدا ده‌ژی‌.

ئاژانسی‌"فرانس پرێس" هه‌واڵه‌که‌ی‌ بڵاوکردۆته‌وه‌، تێیدا هاوڵاتیانی‌ سوریا ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردووه‌، ئه‌نیسه‌ مه‌خلوف، به‌ره‌و دوبه‌ی‌ رۆشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بوشرای‌ کچیدا له‌وێ بژی.

به‌ پێی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌، ئه‌نیسه‌ مه‌خلوف ماوه‌ی‌ 10 رۆژه‌ له‌ دوبه‌ی‌ ده‌ژی‌، له‌وێ له‌گه‌ڵ "بوشرا" تاقه‌ خوشکه‌که‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێت.

بوشرا خێزانی‌ ئه‌سف شه‌وکه‌ت سه‌رۆکی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ سوریا بووه‌، له‌ ته‌موزی‌ رابردوودا به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌که‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، و پاش ئه‌و رووداوه‌، بوشرا و منداڵه‌کانی‌ خاکی‌ سوریایان جێهێشتووه‌ و له‌و کاته‌وه‌ له‌ دوبه‌ی‌ ده‌ژین.

لای‌ خۆشیه‌وه‌، ئه‌یمه‌ن عه‌بد ئه‌لنور سه‌رۆکی‌ کۆمه‌ڵه‌ی‌" مه‌سیحیه‌کانی‌ سوریا له‌ پێناو دیموکراسیدا" که‌ ئۆپۆزسیۆنه‌، به‌ فرانس پرێسی راگه‌یاندووه‌، "دایکی‌ ئه‌سه‌د سوریا_ی‌ جێهێشتووه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ پیشانده‌دات هیچ پاڵپشتیه‌کی‌ نه‌ماوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ناو خێزانه‌که‌ی‌ خۆیشیدا".
daiki-bashar-asad


11 ساڵ و 10 مانگ و 22 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دایکی‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و دوبه‌ی‌ هه‌ڵهات

دایکی‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و دوبه‌ی‌ هه‌ڵهات


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر