lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی ناوەندی لاوانی خەبات بەبۆنەی 2 ی رێبەندان سالرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

پەیامی ناوەندی لاوانی خەبات بەبۆنەی 2 ی رێبەندان سالرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
.

خەلکی خۆشەویستی کوردستان !
لاوانی شۆرشگێرو ئازادی خوازر!
گەلی کورد لە مێژوویی خۆیدا سەدان دەسکەوتی گرینگی بەدەست هێناوە ، بێگومان کۆماری کوردستان بە یەکێک لەو دەسکەوتانە دادەنرێت کە رۆلەکانی گەلی کورد تا ئێستاش شانازی پێوەدەکەن وکۆماری کوردستان لە رۆژێکی وەک ئەمرۆ لە 2ی رێبەندانی 1324کۆچی خۆری بەرامبەر بە 21 -1-1945 زایینی بە ئامادەبوونی پێشەوا قازی محەمەد و کۆمەلێک لە کوردانی شۆرشگێری هەر چوار پارچەی کوردستان،کۆماری کوردستانیان لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد راگەیاند، دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە کاتێکدابوو کە رەوشی جێهان بەگشتی و کوردستان بەتایبەت لە بارودۆخێکی زۆر نالەباردابوو بەلام رێبەران و پێشەوایانی گەلی کورد بەیەکگرتوویی و یەکڕیزی ئەم هەلەیان قۆستەوە و توانیان دەسکەوتێکی گرینگ و مێژووی بۆ گەلی کورد تۆماربکەن .

کۆماری کوردستان لەماوەیی  11مانگ تەمەنی خۆیدا توانی کۆمەلێک هەنگاوی بە نرخ بەرز بکاتەوە لە بوارەکانی رۆشنبیری و سیاسی و پەروەردەیی کە لەو کاتەدا کاریگەری زۆر بەرچاوی هەبوو . بەلام بەداخەوە وەک هەموو جارەکانی دیکە کورد بوو بە قوربانی سات و سەودای وەڵاتە زلهێزەکان و بە شێوەیێکی ناجوامیرانە کۆتاییان بە کۆمارە ساواکەی کوردستان هێنا و پێشوا قازی محەمەد و کۆمەلێک لە هاوڕێیانی دیکەیان لە مەیدانی چوار چرا لەسێدارە دا.

ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە هەموو میللەتی کورد دەکات  و دورد و سلاویش دەنێرین بۆ رۆحی پاکی سەرجەم شەهیدانی کۆماری کوردستان و قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان،  بێگومان رۆڵ و ئەرکی لاوان ئەزموون وەرگرتن لە رابردوو و کار بۆ داهاتوویە و پێویستە بە یەکریزی و یەک هەڵوێستی لەمەڕ بابەتە چارە نووس سازەکانی گەلی کورد خاوەن هەڵویست بین و لەپێناو نەمانی ستەمی دیکتاتۆران لە تێکۆشان بەردەوام بین.

سەر کەوێت خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کورد

مەرگ و نەمان بۆ رژێمی دیکتاتۆری ئاخووندی




ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران 

1 ی رێبەندانی 1391

19311_455516884501578_302091788_n


11 ساڵ و 10 مانگ و 21 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ناوەندی لاوانی خەبات بەبۆنەی 2 ی رێبەندان سالرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

پەیامی ناوەندی لاوانی خەبات بەبۆنەی 2 ی رێبەندان سالرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر