lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

٢ ژن له‌ کوردستان ده‌ستیان دایه‌ خۆکوژی

٢ ژن له‌ کوردستان ده‌ستیان دایه‌ خۆکوژی
.

له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان ژنێکی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له‌به‌ر کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی ده‌ستی دایه‌ خۆسووتاندن و له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ست دانی. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌ر له‌ ئێوارێی رۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٢٨ی به‌فرانبار ژنێک به‌ناوی "سه‌یران ئه‌حمه‌دی" ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ کچی عه‌بدووڵڵا و خه‌ڵکی گوندی "به‌یه‌ڵه‌"ی سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوان له‌ ماڵی مێرده‌که‌ی ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و له‌ ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست دا. سه‌یران ئه‌حمه‌دی که‌له‌ گوندی "ده‌ره‌تفێ"ی سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوان مێردی کردبوو و هه‌روه‌ها خاوه‌نی منداڵێکیش بوو، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه‌ توندوتێژی به‌رامبه‌ر کرابوو که‌ دواجار به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ خۆسووتاندن و له‌ ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌مان سه‌رچاوه‌، رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١ی رێبه‌ندان ژنێک به‌ ناوی "فاتمه‌ مه‌قسوودی" ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خاوه‌ن ٢ منداڵ، له‌ نه‌ خۆشخانه‌ی شاری ورمێ به‌هۆی کاریگه‌ر بوونی برینه‌کانییه‌وه‌ که‌ به‌رئه‌نجام خۆ سووتاندن بوو، گیانی دا. ئه‌و ژنه‌ له‌ دایکبووی گوندی "دێم قشڵاخ"ی سه‌ربه‌ شاری "ماکۆ"یه‌ که‌ ١٠  رۆژ پێش ئیستا به‌ هۆی کیشه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌وه‌ له‌ شاری ورمی ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌و هۆیه‌وه‌ بووه‌ قوربانی. چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ژنێک به‌ناوی جه‌میله‌ خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد و خاوه‌نی ٢ منداڵ به‌هۆی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه‌ ده‌ستی دابووه‌ خۆکوژی و دواتر گیانی له‌ده‌ست دابوو.

10834



11 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٢ ژن له‌ کوردستان ده‌ستیان دایه‌ خۆکوژی

٢ ژن له‌ کوردستان ده‌ستیان دایه‌ خۆکوژی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر