گومانلێکراوێکی که‌یسی تیرۆرکردنی سێ چالاکوانه کورده‌که، باروت له گیرفانیدا ده‌دۆزرێته‌وه
.
یه‌کێک له‌و دوو گومانلێکراوه‌ی که هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر که‌یسی تیرۆرکردنی سێ چالاکوانه‌که ی کورد له پاریس ده‌ستگیرکرابوون، ئازاد کرا‌و ئه‌وی دیکه‌ش باروت له گیرفانیدا ده‌دۆزرێته‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رۆژنامه‌ی" ده‌یلی لو پاریزیان" فه‌ره‌نسی بڵاویکردۆته‌وه، یه‌کێک له‌و گومانلێکراوانه که ده‌ستگیرکرابوون، ئازاد کراوه و گومانلێکراوێکی دیکه‌شیان له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه. به‌پێی هه‌واڵی ئه‌و رۆژنامه فه‌ره‌نسیه، راپۆرته‌کانی پۆلیس ئاماژه‌یان به‌وه داوه، گومانلێکراوێکیان له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا، پاشماوه‌ی" باروت" له گیرفانی پاڵتۆکه‌یدا بووه، هه‌روه‌ها به پێی کامێرا چاودێرییه‌کان، ئه‌و گومانلێکراوه ٤٦ خوله‌ک پێش ڕووداوی تیرۆرکردنه‌که دوو عه‌لاگه‌ی پێبووه و به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌که رۆشتووه. به پێی هه‌واڵی ئاژانسه عه‌ره‌بیه‌کان، ئه‌و گومانلێکراوه‌ی که تاوه‌کو ئێستا له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه، که‌سێکه له دایکبووی ساڵی ١٩٨٢ و پێشتر شۆفێری "ساکینه جانسیز" بوو، که یه‌کێکه له‌وانه‌ی تیرۆرکراوه.