رۆژی دووشەمە 2ی رێبەندانی 1391 بەرامبەر بە 21-1-2013 لە هۆلی پێشەوا لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان
بە ئامادەبوونی حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستان بەبۆنەی 2 ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماریی کوردستان مەراسیمێک بەرێوەچوو ، لەسەر بانگهێشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شانێکی ناوەندی لاوان بە سەرپەرشتی بەرێز کاک عەتا جەعفەری بەرپرسی یەکەمی ناوەندی لاوانی خەبات و بەهاورێیەتی هەریەک لە بەرێزان کاک ئارام سلێمانی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی لاوان و کاک رەحمان کەریم پوور خوشکە بەیان ئەحمەدی ئەندامانی ناوەندی لاوان بە شداریان لەو ڕێورەسمەدا کرد.