بەبۆنەی مانگی مەولوود و لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بەسەرجەم موسڵمانانی جیهان و ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەین .
هیوادارین لەم یادە پیرۆزەدا گەلی کورد بەمافەکانی خۆی بگات و بە ئارامی و ئاشتی لە ناو وڵاتی ئازادکراوی خۆیدا بژیت .
ئەم یادە پیرۆزە لە کاتێکدایە کە رژێمی ئێران رۆژانە بەناوی ئیسلام بە دەیان کەس ئیعدام و گولەباران و زیندانی دەکات کە دوورە لە هەموو بەها ئایینی و مرۆڤایەتیەکان .
دووبارە یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد(د.خ) پیرۆزبێت .
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەیی بەڕێوەبەری
4ی رێبەندانی 1391