"/>

lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کەمتەرخەمیی پزیشکی لە سنە مردنی ژنێکی دووگیانی لێکەوتەوە

کەمتەرخەمیی پزیشکی لە سنە مردنی ژنێکی دووگیانی لێکەوتەوە
.

بەهۆی پێڕانەگەیشتن و کەمتەرخەمیی پزیشکانی نەخۆشخانەی "تامین اجتماعی"ی شاری سنە، ژنێکی دووگیان بووە قوربانی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا ژنێکی دووگیان بەناوی "فەرانەک چووپانی" خەڵکی شاری سنە، پاش گەیشتن بە نەخۆشخانەی تامین اجتماعیی ئەو شارە بەهۆی پێڕانەگەیشتن و کەمتەرخەمیی پزیشکی لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.

 ئەو ژنە پاش گەیشتن بە نەخۆشخانە، سەرەتا منداڵەکە لە ناو زگیدا مردووە و پاشان ژنەکەش لەبەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەست داوە.

ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی خستەڕوو، دوابەدوای ئەو رووداوە کۆمەڵیک لە هاووڵاتییانی شاری سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە کەمتەرخەمیی پزیشکانی نەخۆشخانەی "تامین اجتماعی"، لەبەر دەرکەی ئەو نەخۆشخانەیە کۆبوونەوە.

 بنەماڵەی "فەرانەک" لەمەر خەمساردیی پزیشکان لەهەمبەر رۆڵەکەیان، سکاڵایان لەسەر پزیشکان و پەرستارانی ئەو نەخۆشخانەیە تۆمار کردووە.

هەروەها پێشتریش ژنێک بەناوی "شیرین خەلقی" تەمن ٤٠  ساڵ و خەڵکی روانسەر، پاش ٢٤ کاتژمێر لە دایک بوونی منداڵەکەی، بەهۆی خوێنڕێژیی زۆر و کەمتەرخەمیی گوێ نەدانی پەرەستارانی نەخۆشخانەی جوانڕۆ گیانی لە دەست دابوو.

10884



11 ساڵ و 6 مانگ و 1 ڕۆژ و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کەمتەرخەمیی پزیشکی لە سنە مردنی ژنێکی دووگیانی لێکەوتەوە

کەمتەرخەمیی پزیشکی لە سنە مردنی ژنێکی دووگیانی لێکەوتەوە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر