دادگای تاوانی شاری پۆرسه‌عید-ی میسر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ٢١ تاوانباردا سه‌پاند، که له رووداوی یاریگاکه‌ی ساڵی ٢٠ ١٢ی ئه‌و شاره‌دا هۆکاری گیانله‌ده‌ستدانی ٧٢ که‌س بوون.
دادگای تاوانی شاری پۆرسه‌عید ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانه‌که‌ی ئاراسته‌ی موفتی کۆماری کرد، تا بڕیاری شه‌رعیی خۆی له‌باره‌وه بدات و له‌کاتی ره‌زامه‌ندیی موفتیشدا بڕیاره‌که ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
پێش ده‌رچوونی سزاکه، هه‌زاران هانده‌ری یانه‌ی ئه‌هلی میسر به یه‌ک جۆر جلوبه‌رگه‌وه که سه‌رجه‌میان ژماره ٧٢ی لێ نووسرابوو، له‌به‌رده‌م باره‌گای یانه‌که کۆبوونه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌یان کرد، ئه‌گه‌ر دادگا سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانباره‌کاندا نه‌سه‌پێنێت.
دوای یارییه‌کی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌هلی و میسری له ساڵی ٢٠ ١٢ پشێویی‌و ئاژاوه له یاریگای پۆرسه‌عید که‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ٧٢ که‌س کوژران.