lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سوریا پلانی داناوه‌ له‌ وه‌رزی حه‌جدا ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌ککه‌ ئه‌نجامبدات

سوریا پلانی داناوه‌ له‌ وه‌رزی حه‌جدا ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌ککه‌ ئه‌نجامبدات
سه‌رچاوه‌ : (سبه‌ی)

رۆژنامه‌یه‌کی سعودی له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویکرده‌وه‌: مانگی تشرینی یه‌که‌می رابردو ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ سێ فه‌رمانبه‌ری کۆنسوڵخانه‌ی سوریایان له‌ شاری جه‌ده‌ ده‌ستگیرکردوه‌ که‌ پلانیان داناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا.

عیماد موعین حه‌راکی، به‌رپرسی پێشوی ته‌جنیدی سوپا له‌ کونوسڵخانه‌ی سوریا له‌ شاری جه‌ده‌، په‌رده‌ی له‌سه‌ر پلانێکی رژێمی سوریا لابردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ شاری مه‌ککه‌ له‌وه‌رزی پێشوی حه‌جدا و له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاندوه‌: حکومه‌تی سوریا ئه‌وه‌یان ده‌ستنیشانکردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ و جێگری پێشوی کونسوڵخانه‌ی سوریاش ئاگاداری کردوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ ده‌ستنیشان کراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی سوریا وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک بوه‌ به‌رامبه‌ر دورخستنه‌وه‌ی سێ دیپلۆماتی سوریا له‌و وڵاته‌، له‌ نێویشیاندا جێگری کونسوڵی سوریا له‌ جه‌ده‌، هه‌ر ئه‌ویش لایه‌نه‌ سعودیه‌کانی ئاگادارکردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی شانه‌یه‌کی سه‌ر به‌ حیزبولای لوبنانی که‌ له‌ (٢٠ ) که‌س پێکهاتون له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ کونوسڵخانه‌ی سوریا له‌ شاری جه‌ده‌.

حه‌راکی که‌ له‌مدوایانه‌دا په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه‌ کردوه‌ رایگه‌یاند: پێشتر له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕش جیابونه‌وه‌ی خۆی له‌ رژێمی سوریا رانه‌گه‌یاندوه‌، هه‌ر دوای روداوه‌که‌ی مه‌ککه‌ش له‌لایه‌ن دادگاکانی رژێمی سوریاوه‌ سزای له‌ سێداره‌دانی به‌شێوه‌یه‌کی غیابی بۆ ده‌رچوه‌ به‌ تۆمه‌تی خیانه‌تی گه‌وره‌.

به‌وته‌ی حه‌راکیØ› په‌یوه‌ندی به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه‌ کردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پلانی ته‌قینه‌وه‌که‌ و ئه‌وانیش پارێزگاریان له‌ خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی کردوه‌.

261201372349e92jrjih



11 ساڵ و 9 مانگ و 16 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوریا پلانی داناوه‌ له‌ وه‌رزی حه‌جدا ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌ککه‌ ئه‌نجامبدات

سوریا پلانی داناوه‌ له‌ وه‌رزی حه‌جدا ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌ککه‌ ئه‌نجامبدات


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر