lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

به‌رده‌وامیی فشاری خاوه‌ن کارگه‌ پیشه‌ییه‌کان بۆسه‌ر کرێکاران

به‌رده‌وامیی فشاری خاوه‌ن کارگه‌ پیشه‌ییه‌کان بۆسه‌ر کرێکاران

به‌رپرسانی کارگه‌ی ده‌وڵه‌تیی پیشه‌ ده‌ستییه‌کانی شاری سنه‌ له‌ دانی مووچه‌ و مه‌زایای کرێکارانی ئه‌و کارگه‌یه‌ خۆ ده‌بوێرن.

ماڵپه‌‌ڕی کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوه‌ کرێکارییه‌کان بڵاوی کرده‌وه‌، ٢٨ کڕیکاری کارگه‌ی پیشه‌ ده‌ستییه‌کانی شاری سنه‌ که‌ ٢١ که‌سیان کرێکارانی ژن پێکی دێنن، ماوه‌ی زیاتر له‌ ٦ مانگه‌ مووچه‌یان پێنه‌دراوه‌. هه‌ر کام له‌و کرێکارانه‌ زیاتر له‌ ٢٠  ساڵ پێشینه‌ی کاریان له‌و کارگه‌دا هه‌یه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ٦ مانگی رابردوودا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ و سکاڵایان لای ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان تۆمار کردووه‌ به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکیان له‌مه‌‌ڕ داخوازییه‌کانیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ئیداره‌ی شاره‌وانیی پارێزگای کوردستان سکاڵای له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین فرۆشگه‌ی پیشه‌ ده‌ستییه‌کانی پارێزگای کوردستان تۆمار کردبوو و خوازیاری داخستنی ئه‌ فرۆشگه‌یه‌ بوو که‌ زیاتر له‌ ١٠ ٠  که‌س تێدا سه‌رقاڵی کار کردن بوون. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌رپرسانی شیرکه‌تی “پوویان غه‌رب”ی کرماشان سه‌ره‌‌ڕای ده‌رکردنی ٣٥٠  کرێکار، ماوه‌ی ٦ مانگه‌ له‌ دانی مووچه‌ی ١٥٠  کرێکاری ئه‌و شیرکه‌ته‌ خۆ ده‌بوێرن.

10979



11 ساڵ و 10 مانگ و 8 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌رده‌وامیی فشاری خاوه‌ن کارگه‌ پیشه‌ییه‌کان بۆسه‌ر کرێکاران

به‌رده‌وامیی فشاری خاوه‌ن کارگه‌ پیشه‌ییه‌کان بۆسه‌ر کرێکاران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر