lawan

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization

منداڵان له‌ئێ٠Žران له‌ ته‌مه‌نی چوار سالیه‌وه‌ ده‌ست به‌ کرێکاری ده‌که‌ن

منداڵان له‌ئێ٠Žران له‌ ته‌مه‌نی چوار سالیه‌وه‌ ده‌ست به‌ کرێکاری ده‌که‌ن
سه‌رچاوه‌: ئێنترنێت :زێنب حسینی

له‌وانه‌یه‌ زور جار گوێ بیستی ئه‌وه‌ بووبن یان بینیبێتان که‌ منداڵان به‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ قوتابخانه‌ سه‌رقاڵی خوێندن بن،به‌کارکردنی جۆراوجۆره‌وه‌ خه‌ریکن.

له‌‌‌وانه‌‌‌یه‌‌‌ زور جار گوێ بیستی ئه‌‌‌وه‌‌‌ بووبن یان بینیبێتان که‌‌‌ منداڵان به‌‌‌جێگه‌‌‌ی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ قوتابخانه‌‌‌ سه‌‌‌رقاڵی خوێندن بن،به‌‌‌کارکردنی جۆراوجۆره‌‌‌وه‌‌‌ خه‌‌‌ریکن. ئه‌‌‌وان کارگه‌‌‌لێک ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ هه‌‌‌ندێک جار پێویستی به‌‌‌ له‌‌‌شێکی به‌‌‌ توانا یان به‌‌‌که‌‌‌سانی به‌‌‌ته‌‌‌مه‌‌‌ن هه‌‌‌یه‌‌‌. به‌‌‌پێی نوسراوی سایتی کانونی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی پارێزگاری له‌‌‌ منداڵانی کرێکار، هه‌‌‌ر مرۆڤێکی ژیر ته‌‌‌مه‌‌‌نی ....

١٨ساڵ که‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی په‌‌‌یداکردنی داهات سه‌‌‌رگه‌‌‌رمی کار بێت به‌‌‌منداڵانی کرێکار ده‌‌‌ناسرێن. به‌‌‌ووته‌‌‌ی ئه‌‌‌و سایته‌‌‌ی ٠Žسازمانی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کار، نزیکه‌‌‌ی ٥١٢ملیون منداڵ که‌‌‌١٥٣ملیونیان له‌‌‌ به‌‌‌ینی ٥-١٤ساڵ ته‌‌‌مه‌‌‌نیانه‌‌‌،سه‌‌‌رقاڵی کارکردنن.
به‌‌‌ڵام پشکی ئێران له‌‌‌و سه‌‌‌ر ژمێرییه‌‌‌ چه‌‌‌نده‌‌‌?
به‌‌‌پێی ڕاپۆرتی بنکه‌‌‌ی ئینترنێتی شفقنا، فاتمه‌‌‌ی قاسم زاده‌‌‌،نوێنه‌‌‌ری کومیته‌‌‌ی هاوکاری تۆری منداڵانی کرێکاری سه‌‌‌ر جاده‌‌‌یی ئێران،به‌‌‌پێی ئاماری سه‌‌‌رژمێری که‌‌‌ بنکه‌‌‌ی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ی مه‌‌‌جلیس له‌‌‌ ساڵی رابڕدوو کردویانه‌‌‌ ده‌‌‌ڵێت، که‌‌‌ نزیکه‌‌‌ی ٣ملیۆن و ٢٦٥هه‌‌‌زار منداڵی ئێرانی له‌‌‌ خوێندن بێبه‌‌‌شن. به‌‌‌ ووته‌‌‌ی ناوبراو ئه‌‌‌توانین بڵین که‌‌‌زیاتر له‌‌‌ ٣میلیون له‌‌‌و مندالانه‌‌‌،ئه‌‌‌وانه‌‌‌ن که‌‌‌ کار ده‌‌‌که‌‌‌ن و له‌‌‌ خوێندن بێبه‌‌‌شن.له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و سه‌‌‌رژمێریه‌‌‌دا،سایتی عه‌‌‌رسه‌‌‌ی سێهه‌‌‌میش ده‌‌‌ڵێت: مندالانی کرێکار له‌‌‌ ئێران زیاتر له‌‌‌ یه‌‌‌ک ملیۆن و ١٢٠ هه‌‌‌زارن. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ڕۆژنامه‌‌‌ی ئێبتکار سی ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وپێش نووسی که‌‌‌ ڕێژه‌‌‌ی منداڵانی کرێکار دووملیوێن و٥٠ ٠  هه‌‌‌زار که‌‌‌سه‌‌‌.
به‌‌‌ڵام بۆچی سه‌‌‌رژمێریه‌‌‌کی ناڕون له‌‌‌باره‌‌‌ی منداڵانی کرێکاره‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌? په‌‌‌ریسا کاکایی، داکۆکی کار له‌‌‌ مافی منداڵان ده‌‌‌ڵێت: هیچ کام له‌‌‌ رێکخراوه‌‌‌کانی داکۆکیکار له‌‌‌ مافه‌‌‌کانی منداڵان به‌‌‌رپرسیارێتی نه‌‌‌گرتۆته‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆ که‌‌‌ لێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌ بکات له‌‌‌ باره‌‌‌ی چۆنیه‌‌‌تی ژیانی منداڵان و سه‌‌‌رژمێریه‌‌‌کی دروست و روون له‌‌‌و باره‌‌‌وه‌‌‌ ئاشکرا بکات.
ئه‌‌‌و له‌‌‌ درێژه‌‌‌دا ده‌‌‌ڵیت: ئه‌‌‌و ڕێژه‌‌‌ی که‌‌‌ ئێستا له‌‌‌به‌‌‌ر ده‌‌‌ستدایه‌‌‌، سه‌‌‌رژمێریه‌‌‌کی پڕش و بڵاوه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رێکخراوه‌‌‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نیه‌‌‌کان وشاره‌‌‌زایان و زور جاریش ریکخراوه‌‌‌کانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی به‌‌‌ده‌‌‌ست که‌‌‌وتوه‌‌‌. زۆر جار به‌‌‌ لێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌ی شاره‌‌‌زایان و داکۆکیکاران له‌‌‌ مافه‌‌‌کانی منداڵان له‌‌‌ سه‌‌‌رژمێریدا به‌‌‌کار ده‌‌‌به‌‌‌ین. به‌‌‌ڵام باسه‌‌‌که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌وانه‌‌‌ سه‌‌‌رژمێریه‌‌‌کی وورد نین تا بتوانین پشتیان پێببه‌‌‌ستین و هه‌‌‌ڵیان سه‌‌‌نگێنین.
ڕۆژین محمدی، که‌‌‌ ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ڕێکخراوه‌‌‌کانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی هاوکاری منداڵانی له‌‌‌ شاری رێی ده‌‌‌ست پێکردوه‌‌‌، ده‌‌‌ڵێ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ سه‌‌‌رژمێریێکی ته‌‌‌واو له‌‌‌به‌‌‌ر ده‌‌‌ستدا نییه‌‌‌، پیێوایه‌‌‌ ژماره‌‌‌ی منداڵانی کرێکار به‌‌‌هۆی خراپی باری ئابوریه‌‌‌وه‌‌‌ ڕوو له‌‌‌ زیاد بوونن.ئه‌‌‌و ده‌‌‌ڵی: کێشه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تی و خراپی باری ئابوری خێزانه‌‌‌کان هۆکارن بۆ زیادبوونی منداڵانی سه‌‌‌رجاده‌‌‌یی. له‌‌‌ لایه‌‌‌کی تره‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌بوونی سیاسه‌‌‌تێکی دروست بو پاراستنی خیزان له‌‌‌ وڵاتێکی وه‌‌‌ک ئێران هۆکار گه‌‌‌لێکن بۆ زیادبوونی منداڵانی کار. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌شدا خێزانه‌‌‌ ئه‌‌‌فغانیه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران وه‌‌‌ک په‌‌‌نابه‌‌‌ری نایاسای و رێگه‌‌‌ پێنه‌‌‌دراو ژیان به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌به‌‌‌ن و ناچارن منداڵه‌‌‌کانی خۆیان بنێرنه‌‌‌ بازاڕی ڕه‌‌‌شی کاره‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ گوته‌‌‌ی سایتی عه‌‌‌سری نوێ،کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی گشتی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان له‌‌‌ ساڵی ١٩٨٩(١٣٦٨)به‌‌‌ کۆی ده‌‌‌نگ، کۆنۆانسیونی داکۆکیکردنی له‌‌‌ مافی منداڵان په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد. ماده‌‌‌ی ٣٢ی ئه‌‌‌م کۆنوانسیۆنه‌‌‌،وڵاتانی ئه‌‌‌ندام ئه‌‌‌رکدار کردوه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتنێکی خراپ و کارلێکێشانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئابوری له‌‌‌منداڵان خۆ بپارێزن و ده‌‌‌بێت مافی گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندنی وشیاری ، جه‌‌‌سته‌‌‌ی، سایکۆلۆژی، کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی هه‌‌‌موو منداڵان دابین بکات. ئه‌‌‌م کۆنوانسیۆنه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ڕژیمی ئاخوندیه‌‌‌وه‌‌‌ واژوو کراوه‌‌‌. جێی ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ پێی بڕیاری کۆنوانسیۆن ١٣٨ی رێکخراوی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کار،په‌‌‌سه‌‌‌ند کراوی ساڵی ١٩٧٣،که‌‌‌مترین ته‌‌‌مه‌‌‌نی بۆکار کردنی منداڵان له‌‌‌ ١٥_١٨ساڵ له‌‌‌به‌‌‌ر چاو گرتوه‌‌‌. له‌‌‌کاتێکدا که‌‌‌ له‌‌‌ته‌‌‌مه‌‌‌نی خوێندنی ئیجباریدایه‌‌‌ نابێت کاربکات . ماده‌‌‌ی ٧٩ی یاسای کار ده‌‌‌ڵێت: کارکردن به‌‌‌ منداڵانی خوار ١٥ساڵ ڕێگه‌‌‌ پێنه‌‌‌دراوه‌‌‌. به‌‌‌پێی ئه‌‌‌و ڕاپۆرته‌‌‌، یاسای کارکردنی تاک له‌‌‌ به‌‌‌ینی١٥_١٨ساڵ که‌‌‌ته‌‌‌مه‌‌‌نی لاویه‌‌‌تیه‌‌‌ وکار بۆ ئه‌‌‌وان یاساییه‌‌‌. له‌‌‌هه‌‌‌مان کاتدا،شایه‌‌‌نی باسکردنه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌پێی ماده‌‌‌ی ١٨٨یاسای کار، کارکردن له‌‌‌ماڵه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ منداڵان و به‌‌‌پێی بڕگه‌‌‌ی١٩٦، کارکردنی منداڵان له‌‌‌ کارخانه‌‌‌ی بچوک که‌‌‌ که‌‌‌متر له‌‌‌ ده‌‌‌ نه‌‌‌فه‌‌‌ر بگرێ ڕێگه‌‌‌ پێدراوه‌‌‌. به‌‌‌ پ٠Žی ڕاپۆرتی که‌‌‌مپه‌‌‌ینی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران و به‌‌‌ ووته‌‌‌ی بنکه‌‌‌ی سه‌‌‌رژمێری ئێران، ڕێژه‌‌‌ی به‌‌‌شداری ئابوری منداڵان ١٠ تا١٤ساڵ، ٢/٩له‌‌‌سه‌‌‌د ڕاگه‌‌‌یێندراوه‌‌‌. له‌‌‌م باره‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌پێی ڕاپۆرتی بنکه‌‌‌ی ئینترنێتی شقفنا، فاتمه‌‌‌ی قاسم زاده‌‌‌،ئه‌‌‌ندامی کومیته‌‌‌ی هاوئاهه‌‌‌نگی تۆڕی یاریده‌‌‌ی منداڵان کارو سه‌‌‌رجاده‌‌‌یی له‌‌‌ ئێران، پێی وایه‌‌‌ که‌‌‌ منداڵانی کرێکار له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگای ئێران له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی چوار ساڵیدا ده‌‌‌ست به‌‌‌ کار ده‌‌‌که‌‌‌ن. به‌‌‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری ئیلنا،جاوید سوبحانی،داکۆکیکار له‌‌‌ مافه‌‌‌کانی منداڵانی کرێکار، ووتویه‌‌‌تی که‌‌‌ منداڵان وه‌‌‌کوو هێزی هه‌‌‌رزان وجێگره‌‌‌وه‌‌‌و وه‌‌‌کوو زیادکرنی تێچووی به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنان وکێشه‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنان ئه‌‌‌ژمار ده‌‌‌کرێن.

ئیحسان به‌‌‌شیر،ئه‌‌‌ندامی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی منداڵانی کرێکار و سه‌‌‌رجاده‌‌‌یی، له‌‌‌م باره‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ئیلنا ده‌‌‌ڵێ کار به‌‌‌و منداڵانه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ له‌‌‌ باری یاساییه‌‌‌وه‌‌‌ ناتوانن داوای مافه‌‌‌کانی خۆیان بکه‌‌‌ن.به‌‌‌ وته‌‌‌ی ناوبراو کرێکارێک له‌‌‌ خراپترین شێوه‌‌‌ی کاریدا ده‌‌‌توانی به‌‌‌پێی یاسا سودمه‌‌‌ند بێت له‌‌‌ بیمه‌‌‌ و بوون به‌‌‌ ئه‌‌‌ندام له‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ ناحکومیه‌‌‌کان. به‌‌‌ڵام منداڵان به‌‌‌هۆی که‌‌‌م ته‌‌‌مه‌‌‌نی و نه‌‌‌بوونی وشیاری له‌‌‌و باره‌‌‌وه‌‌‌ ناتوانن ئه‌‌‌و داوایه‌‌‌یان له‌‌‌ خاوه‌‌‌ن کار هه‌‌‌بێت. ڕۆژین محمدی له‌‌‌ باره‌‌‌ی کارگه‌‌‌لێک که‌‌‌ منداڵان ده‌‌‌یکه‌‌‌ن، ده‌‌‌لێت:کاری ئاشکرای منداڵان له‌‌‌ ئێران، تایبه‌‌‌ت وده‌‌‌ستفرۆشییه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها کارکردنیان له‌‌‌ کارخانه‌‌‌کان که‌‌‌ ١٠  که‌‌‌س زیاتر کاری تێدا ناکات ڕێگه‌‌‌ پێنه‌‌‌دراوه‌‌‌. کارخانه‌‌‌ی ماڵان ،یان کوره‌‌‌ خانه‌‌‌کان له‌‌‌م باره‌‌‌وه‌‌‌.
ئایا مه‌‌‌رجه‌‌‌کانی کاری بۆ منداڵانی کچ وه‌‌‌ک منداڵانی کوڕ تێدایه‌‌‌?
ڕۆژین محمدی به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌به‌‌‌ هه‌‌‌ندێک له‌‌‌و کارانه‌‌‌ی که‌‌‌ منداڵانی کچ ده‌‌‌یکه‌‌‌ن، له‌‌‌وانه‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌ڵگری پێناسه‌‌‌ی کاری منداڵ نه‌‌‌بێت، چۆن هێندێک، کاری ماڵه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ژنی کرێکار حیساب ناکه‌‌‌ن و کاری پاککردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ماڵ و ئاگا لێبوونی منداڵیش به‌‌‌کار ناژمێرن. له‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکی وادا که‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگا ناتوانی ڕێگری له‌‌‌ که‌‌‌ڵکوه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ منداڵ بکات، هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌ده‌‌‌ن که‌‌‌ بۆ سود وه‌‌‌رگرتنی زیاتر له‌‌‌ منداڵان به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت منداڵانی کچ هۆیێک بدۆزنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی کچان وه‌‌‌کو کاڵای جینسی موعامه‌‌‌له‌‌‌ی پێوه‌‌‌ بکه‌‌‌ن ته‌‌‌نانه‌‌‌ت له‌‌‌ شوێنی کاریش. ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ وای کردوه‌‌‌ که‌‌‌ چوونیان بۆ بازاڕی به‌‌‌دڕه‌‌‌وشتی په‌‌‌ره‌‌‌تر بستێنێت. ئاماری غه‌‌‌یره‌‌‌ فه‌‌‌رمی ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رده‌‌‌خات که‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن له‌‌‌١٤ بۆ١٠  ساڵ که‌‌‌م بێته‌‌‌وه‌‌‌.
له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌م مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌یه‌‌‌دا،هه‌‌‌ل ومه‌‌‌رجی منداڵانی کرێکار له‌‌‌ ئێران چۆنه‌‌‌?
هه‌‌‌ندێک جار هۆکاری ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ منداڵ ده‌‌‌بێت کار بکه‌‌‌ن به‌‌‌خیوکه‌‌‌رێکی خراپه‌‌‌، واته‌‌‌ ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی به‌‌‌ ناوی سه‌‌‌رپه‌‌‌رست که‌‌‌ دایک و باوکه‌‌‌ توانای ئاگالێبونی منداڵه‌‌‌کانیان نیه‌‌‌ چونکه‌‌‌ بۆخۆیان له‌‌‌ لایه‌‌‌نی ده‌‌‌رونی و ته‌‌‌ندروستیه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌شی زیان لێکه‌‌‌وتوان ده‌‌‌ژمێرێن. بۆ نمونه‌‌‌ تووشی ماده‌‌‌ی هۆشبه‌‌‌ر یان ئه‌‌‌ڵکۆڵین .
ئه‌‌‌مه‌‌‌ وای کردوه‌‌‌ که‌‌‌ منداڵه‌‌‌کانیان بچنه‌‌‌ بازنه‌‌‌ی کاره‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌م منداڵانه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌لومه‌‌‌رجێکدا ژیان به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌به‌‌‌ن که‌‌‌ مه‌‌‌جبورن کار بکه‌‌‌ن تاوه‌‌‌کو هاوکاری سه‌‌‌رپه‌‌‌رسته‌‌‌کانیان بکه‌‌‌ن. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ده‌‌‌بێ هه‌‌‌وڵ بده‌‌‌ن که‌‌‌ خۆیان له‌‌‌ ژینگه‌‌‌یه‌‌‌کی نا ته‌‌‌ندروست پێبگه‌‌‌ێنن. له‌‌‌ لایه‌‌‌کی تره‌‌‌وه‌‌‌ منداڵانێک هه‌‌‌ن که‌‌‌ به‌‌‌ هۆی خراپی باری ئابورییه‌‌‌وه‌‌‌ مه‌‌‌جبوری کارکردن بوون تا هاوکاری خێزانه‌‌‌کانیان بکه‌‌‌ن، که‌‌‌ ئه‌‌‌مانه‌‌‌ جیاوازن له‌‌‌ ئه‌‌‌وانیتر. به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌و شته‌‌‌ی که‌‌‌ ئیمه‌‌‌ ده‌‌‌توانین بیخه‌‌‌ینه‌‌‌ ڕوو ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ منداڵانی کار له‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجی جۆراوجۆر و جیاوازدا ده‌‌‌ورانی ستانداردی منداڵیان به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌به‌‌‌ن. نمونه‌‌‌کانی ده‌‌‌ورانی ستانداردی منداڵان به‌‌‌ پێی کۆنواسیۆنی مافه‌‌‌کانی منداڵان به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی ڕوون دانراوه‌‌‌ و له‌‌‌وانه‌‌‌ش مافی خوێندن و یاری کردن و مافی به‌‌‌شداری کردن له‌‌‌ بڕیاره‌‌‌کان که‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندی به‌‌‌ ژیانی ئه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌.

11 ساڵ و 10 مانگ و 8 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

منداڵان له‌ئێ٠Žران له‌ ته‌مه‌نی چوار سالیه‌وه‌ ده‌ست به‌ کرێکاری ده‌که‌ن

منداڵان له‌ئێ٠Žران له‌ ته‌مه‌نی چوار سالیه‌وه‌ ده‌ست به‌ کرێکاری ده‌که‌ن

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی

لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر