lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

لە ئێران ١٤٥ هەزار منداڵ لە خوێندن بەجێ ماون

لە ئێران ١٤٥ هەزار منداڵ لە خوێندن بەجێ ماون

لە وڵاتی ئێران ١٤٥ هەزار منداڵی تەمەن ٧ هەتا ١١ ساڵ لە خوێندن و قوتابخانە بەجێ ماون و بە نەخوێندەواری ماونەتەوە.

"یووسف نووری" لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی "جامی جم"ی راگەیاندووە کە ئەگەر ئەو منداڵانە رێگەی قوتابخانەیان بگرتایە بەر، لە یەکێک لە پۆلەکانی ١ هەتا ٦ی سەرەتای سەرقاڵی خوێندن دەبوون.

ئەو بەرپرسەی ناوەندی ئامار و تەکنەلۆژیای ئێران رێژەی کوڕ و کچ بوونی ئەو ئامارە ١٤٥ هەزار کەسییەی رانەگەیاندووە.

پێشتریش "عەلی باقرزادە" بەرپرسی رێکخراوی "سەواد ئامووزی" بەپشت بەستن بە ئاکامی سەرژمێریی ساڵی ١٣٩٠ ی هەتاوی رایگەیاندبوو، لە وڵاتی ئێران ٩ میلیۆن و ٧١٩ هەزار کەسی نەخوێندەوار بوونی هەیە کە ٣ میلیۆن و ٤٥٦ هەزار کەسیان تەمەنیان لە نێوان ٦ هەتا ٤٩ ساڵ دایە لە کۆی ئەو رێژەیە تەنیا ٥% تەمەنیان لە نێوان ٦ هەتا ١٩ ساڵ و ٢% تەمەنیان لە نێوان ٦ هەتا ٩ ساڵ دایە.

هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا "ئەکبەر عەزیمی" جێگری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان رایگەیاندبوو، کە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٩٠ ی هەتاوی ٢٨٦ هەزار و ٢٣٩ کەسی نەخوێندەوار لەو پارێزگایەدا بوونی هەیە.

وڵاتی ئێران لە نێوان ١٧٨ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٢٠ ی هەیە و هەروەها ٢٣%ی حەشیمەتی ئەو وڵاتە کەسانی نەخوێندەوار پێکی دێنن.

11077



11 ساڵ و 10 مانگ و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە ئێران ١٤٥ هەزار منداڵ لە خوێندن بەجێ ماون

لە ئێران ١٤٥ هەزار منداڵ لە خوێندن بەجێ ماون


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر