پشت‌راست کردنه‌وه‌ى ١٠ ساڵ زیندان بۆ زیندانیکى سیاسى ژن
خةبات م٠Šد٠Šا
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى هێرانا، حوکمى ١٠ ساڵ زیندان و دورخستنه‌وه‌ى سدیقه مۆرادى زیندانى سیاسى به‌ند کراو له زیندانى
ئه‌وین له لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه پشت‌راست کراوه. به پێى راپۆرتى کۆمیته‌ى هه‌واڵنێرانى مافى مرۆڤ مۆرادى له رێکه‌وتى ١١ ى خه‌رمانانى ١٣٩٠ له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کراو بۆ زیندانى ئه‌وین گویزرایه‌وه. ناوبراو به تۆمه‌تى هاوکارى له‌گه‌ڵ سازمانى مۆجاهدینى خه‌لق ده‌ستبه‌سه‌ر کراو و له لایه‌ن لقى ٢٨ ى دادگاى شۆرشى تاران به سه‌رۆکایه‌تى قازى مۆقه‌یسه به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خۆدا و په‌یوه‌ندى به گروپى مه‌عاندى نیزام به ١٠ ساڵ زیندان و دورخستنه‌وه بۆ زیندانى گه‌وهه‌رده‌شت مه‌حکوم کرا. ناوبراو دواى ده‌ستبه‌سه‌ر کردن بۆ ماوه‌ى ٧ مانگ له به‌ندى ٢٠ ٩ زیندانى بوو، له سه‌رماوه‌زى ٩٠ بۆ به‌ندى گشتى زیندان گویزرایه‌وه.