بانگهێشتی باوکی دوو لاوی کوژراوی مه‌هابادی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات
باوکی دوو لاوی کوژراوی مه‌هابادی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بانگ کراوه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری موکریان نیوز ئێواره‌ی رۆژی ٢٦ی رێبه‌ندان، محه‌ممه‌د رۆسته‌م نه‌ژاد باوکی دوو لاوی کوژراوی مه‌هابادی به ناوه‌کانی هووشیار و حوسێن رۆسته‌م نه‌ژاد ١٧ ساڵ و ١٩ ساڵ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد بانگ کراوه و تا ئێستا هه‌واڵێک له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که ١٦ی رێبه‌ندان رزگار مه‌عرووفی ئازه‌ر له‌گه‌ڵ ووشیار و حوسێن رۆسته‌م نه‌ژاد له ناوچه‌ی سوورکێوی بانه به هۆی بوونی باری قاچاخ گیراون و له‌دوای ٦ رۆژ له‌کاتێکدا که ده‌ست و قاچیان به‌سترابۆوه به مردوویی دۆزراونه‌ته‌وه.