lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کوشتنی خه‌ڵکی کوردستان به‌ بیانووی باری قاچاخ

کوشتنی خه‌ڵکی کوردستان به‌ بیانووی باری قاچاخ
فوئاد جه‌عفه‌ری

رۆژ نییه‌ له‌ کوردستان هه‌واڵی کوشتن یان بریندار کردنی که‌سانێکمان پێ نه‌گات که‌ بۆ بژیوی ژیانی رۆژانه‌یان مه‌جبوور ده‌بن ده‌ست بده‌نه‌ کاری تاقه‌ت پرووکێنی کۆڵبه‌ری تاکوو له‌و رێگایه‌وه‌ بتوانن پاروه‌ نانێک بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان به‌ده‌ست بێنن.

له‌ ئێران به‌ گشتی و له‌ کوردستان به‌ تایبه‌تی به‌ هۆی نه‌بوونی گه‌شه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و داڕماندنی ئابووری زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. زۆربه‌ی خه‌ڵکی کورد بێکارن و له‌بوونی.

ده‌رفه‌تێکی کار بێ به‌شن. هه‌ر بۆیه‌ ناچار روو له‌سنووره‌کان به‌ره‌ورووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌. راستی تاوانی ئه‌و کۆڵبه‌رانه‌ چییه‌ که‌ ناچارن له‌به‌ر گرانی و نه‌بوونی کار خۆیان بخه‌نه‌ ژێر کارێکی وه‌ها سه‌خت و دژوار? ئه‌گه‌ر تاوانبارن له‌ کام یاسادا هه‌یه‌ که‌ تاوانبار به‌ بێ دادگایی کردن راسته‌و خۆ ده‌بێت بکوژرێت? به‌ پێی یاسای قاچاخ له‌ رژێمی ئێران که‌ل و په‌لێک ده‌چنه‌ ناو لیستی قاچاخه‌وه‌ که‌ زیانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ولات یان به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای شه‌رعی ئه‌و ولاته‌ هه‌بێت، که‌ وایه‌ که‌ی باری خوارده‌مه‌نی یان که‌ل و په‌لی ناو ماڵ ده‌چێته‌ لیستی قاچاخه‌وه‌. یان به‌ پێی یاسایێکی دیکه‌ی ئه‌و رژێمه‌، بارێک که‌ نرخه‌که‌ی زیاتر له‌ یه‌ک میلیون تمه‌ن بێت پێی ده‌وترێت باری قاچاخ ،له‌ حالێکدا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری باری کۆڵبه‌ران نرخه‌که‌ی له‌ ژێر یه‌ک میلیون تمه‌ن دایه‌. کۆڵبه‌ر کێیه‌ و بۆچی کاری کۆڵبه‌ری ده‌کات? ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی کار له‌ کوردستان ببێت، ئه‌گه‌ر گرانی نه‌بێت و داهاتی خه‌ڵک وه‌ک پێویست بێت کێ ڕوو له‌ سنووره‌کان ده‌کات. کۆڵبه‌ری به‌رهه‌می ده‌سه‌لاتی پاوانخوازانه‌ی ئه‌و رژێمه‌یه‌ که‌ ژن و پیاوی کورد ناچار ده‌کات ژیانی خۆیان بفرۆشن بۆ ئه‌وه‌یکه‌ بتوانن سکی منداڵه‌کانیان تێر بکه‌ن. هه‌ر وه‌ک هه‌مووان ئاگادارن کوردستانی ژێر ده‌سه‌لاتی رژێمی ئاخووندی له‌ هه‌موو بوارێکدا له‌ چاو باقی به‌شه‌کانی ئێران له‌ له‌ ژێر کاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌سه‌لاتی دژه‌ کوردی ئه‌و رژێمه‌یه‌ و هیچ کات ده‌سه‌لاتداران هه‌ولیان نه‌داوه‌ کوردستان پێشکه‌وتن به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت. بۆیه‌ خه‌ڵکی کوردستان و به‌ تایبه‌ت لاوان ناچار ده‌بن بۆ گوزه‌رانی ژیانی رۆژانه‌یان روو له‌ سنووره‌کان بکه‌ن و که‌ل و په‌ل له‌ رێگه‌ شاخاوییه‌کان و رێگه‌ پڕ مه‌ترسییه‌کانه‌وه‌ هاورده‌ی ولات بکه‌ن و له‌ بڕی پاره‌ێکی که‌مدا بارێکی قورس هه‌ڵبگرن و گیانی خۆیان بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌. له‌ باروودۆخێکدا که‌ زۆربه‌ی کۆڵبه‌رانی کورد له‌ رێگای ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ نیزامییه‌کانه‌وه‌ کوژراون که‌ به‌ پێی ماده‌ی ٣ له‌ به‌ندی ١٠ ی خاڵی ٣ی یاسای خودی رژێم به‌ کارهێنانی چه‌ک له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هیچ رێگاێکیتر نه‌بیت و له‌و کاته‌یشدا هێزه‌ نیزامییه‌کان سه‌ره‌تا ده‌بیت ته‌قه‌ی ئاسمانی بکه‌ن و ئه‌گه‌ر ناچاریش بوون له‌ که‌مه‌ر به‌ خواره‌وه‌ ته‌قه‌ بکه‌ن به‌لام هه‌روه‌ک ده‌بینین و ده‌بیسین هێزه‌کانی ڕژیم نه‌ته‌نیا ڕه‌حم به‌ کۆڵبه‌ران ناکه‌ن به‌ڵکوو ئه‌سب و هێستره‌کانیان به‌ بێ ره‌حمانه‌ ده‌کوژن. بۆ نموونه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی رێبه‌ندان کۆمه‌ڵێک له‌ کۆڵبه‌رانی کورد له‌ خێله‌ ره‌شی بانه‌ ده‌که‌ونه‌ بۆسه‌ی هێزه‌ نیزامییه‌کانی رژێمه‌وه‌ و چوار که‌سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن و دوایی به‌ ده‌ست و لاقی به‌ستراو له‌ چیای سوورکێوی بانه‌ فرێیان ده‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ سێکه‌سیان به‌ ناوه‌کانی حوسه‌ین رۆسته‌م نژاد، ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، هوشیار رۆسته‌م نژاد و رزگار که‌تانی گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و که‌سی چواره‌میش به‌ ناوی عه‌لی مام نادر که‌ رزگاری ده‌بێت ده‌که‌وێته‌ سه‌ر مینی چێندراو و لاقێکی له‌ ده‌ست ده‌دات. به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵده‌ریه‌کان ده‌سه‌لاتی رژێم له‌ جیاتی ولام دانه‌وه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کوژراوانه‌ باوکیانیشیان بۆ ماوه‌یێک ده‌ست به‌سه‌رکردووه‌ به‌ تاوانی ئه‌وه‌ که‌ میدیاکان هه‌واڵی کوشتنی رۆڵه‌که‌یان بلاو کردووه‌ته‌وه‌. له‌ حالێکدا کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبه‌رانی کورد درێژه‌ی هه‌یه‌ به‌ تاوانی قاچاخ فرۆش، که‌ زۆربه‌ی به‌رپرسانی رژێم و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانیان به‌ بازرگانی کردن به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ له‌ ئێران سه‌رقاڵن و تا ئێستا هیچ قاچاخ فرۆشێکی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ نیزامییه‌کان نه‌کوژراوه‌ چوونکه‌ ئه‌وه‌ سیاسه‌تی رژێمه‌. به‌ پێی ئامارێک که‌ له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵده‌رییه‌کانه‌وه‌ بلاو کراوه‌ته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ١٠  مانگی رابردوو زیاتر له‌ ٧٤ کوڵبه‌ر کوژراون که‌ چوار که‌سیان به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و ٧٠  که‌سیشیان به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رژێم کوژراون و زیاتر له‌ ٨٠  که‌سیش له‌و ماوه‌دا بریندار کراون. ته‌مه‌نی زۆربه‌ی ئه‌و کوژراوانه‌ ١٨ بۆ ٣٠  ساڵ بووه‌. هیچ که‌سێک له‌ ده‌سه‌لاتدارانی رژێمیش تا ئیستا ولام ده‌ره‌وه‌ی کوژران و بریندار کردنی ئه‌و که‌سانه‌ نه‌بوون و بگره‌ بنه‌ماڵه‌کانیشیان خستووه‌ته‌ ژێر فشارو ئازاره‌وه‌. هه‌ر رۆژه‌  فشاری ئابووری و بێکاری له‌ کوردستان زیاتر ده‌بێت و به‌ پێی ئاماری ره‌سمی رژێم رێژه‌ی بێکاری له‌ کوردستان ١٤ له‌سه‌ده‌ که‌ به‌ باوه‌ری زۆربه‌ی کارناسان ئه‌و داتایه‌ دووره‌ له‌ راستی و رێژه‌ی بێکاری نزیکه‌ی ٣٠  له‌سه‌ده‌ و ئاماری بێکاری خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر رۆژه‌ زیاتر ده‌بێت و خه‌ڵک له‌ باروودۆخێکی خرابدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ چیتر له‌ ئاست ئه‌و تاوانه‌ قیزه‌ونانه‌دا بێده‌نگ نه‌بین و نه‌هێڵین رژێم به‌م کوشتاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان درێژه‌ بدات.
t0.gstatic


11 ساڵ و 9 مانگ و 23 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوشتنی خه‌ڵکی کوردستان به‌ بیانووی باری قاچاخ

کوشتنی خه‌ڵکی کوردستان به‌ بیانووی باری قاچاخ


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر