lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

په‌یامى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى رۆژى زمانى زگماگى

په‌یامى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى رۆژى زمانى زگماگى
.

له‌دواى رووداوى خوێناوى ٢ى ره‌شه‌مه‌ى ١٩٥٢ له‌ به‌نگلادیش له‌سه‌ر زمانى دایکى، و دواى تێپه‌ر بوونى نیو سه‌ده‌ له‌و رووداوه‌، یونسکۆ له‌ رێکه‌وتى ١٧ى ١١ى ١٩٩٩، رۆژى ٢ى ره‌شه‌مه‌ى وه‌ک رۆژى جیهانى زمانى زگماگى دیارى کرد و له‌ دواى دیارى کردنى ئه‌و رۆژه‌ هه‌موو ساڵێک رێز له‌و رۆژه‌ ده‌گیردرێت. میلله‌تى کورد یه‌کێکه‌ له‌و نه‌ته‌وانه‌ى که‌ به‌ درێژایى مێژووى خۆی بێ به‌ش کراوه‌ له‌ زمانى زگماگى ، به‌ واتایه‌کى دیکه‌ ر٠ژێمه‌ یه‌ک له‌ دوا یه‌که‌کانى زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دابوون که‌ فه‌رهه‌نگ و که‌لتور و له‌ هه‌مووشیان زیاتر زمانى دایکى له‌ نێوبه‌رن ، هه‌ر بۆیه‌ منداڵى کورد دواى له‌ دایکبوونى و تێپه‌راندنى ٧ ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا له‌ یه‌که‌م رۆژى خوێندنه‌وه‌ زمانى بالاده‌ست به‌سه‌ر زمانى دایکیدا زاڵ ده‌بێت و به‌ ته‌واوى له‌ خوێندن و نووسین به‌ زمانى خۆى داده‌بر٠ێت.

ئه‌گه‌ر چاوێک به‌ مێژووى ولا٠Žتى ئێراندا  بخشێنین ده‌بینین که‌ ر٠ژێمه‌ یه‌ک له‌ دواى یه‌که‌کانى ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌ولیان داوه‌ که‌ زمانى فارسی زال بکه‌ن به‌سه‌ر زمانى باقى نه‌ته‌وه‌کانیترى ئێران  وه‌ک ئازه‌رى و  بلووچ و کورد و تورک و عه‌ره‌ب به‌ بیانووى یه‌ک نه‌ته‌وه‌ى و یه‌ک فه‌رهه‌نگى و یه‌ک که‌لتوور ى. بۆ چه‌سپاندنى ئه‌م بیره‌ کۆنه‌په‌رستانه‌ى خۆیان سڵیان  له‌ هیچ کرده‌وه‌یه‌کى نامرۆڤانه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ و به‌ به‌رده‌وامى  دژایه‌تى نه‌ته‌وه‌کانى  دیکه‌ى ئێرانیان کردووه‌ و له‌ خوێندن و نوسین و فیرکردن به‌ زمانى خۆیان بێ به‌شیان کردوون . نه‌ته‌وه‌ى کوردیش یه‌کێک بووه‌ له‌و نه‌ته‌وانه‌ى که‌ به‌به‌رده‌وامى بۆ داواکردنى مافه‌ره‌واکانى خۆی تێکۆشاوه‌ و له‌م پێناوه‌شدا قوربانیه‌کى زۆرى داوه‌  بۆیه‌ ر٠ژێم   هه‌میشه‌ له‌ هه‌ولى سر٠ینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ى  کوردایه‌ و  به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک  نووسین و خوێندنه‌وه‌ و فێرکردن به‌ زمانى زگماگى لێ قه‌ده‌غه‌ کردوون 

ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران دووباره‌ پیرۆزبایى خۆیى پێشکه‌ش به‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانى جیهان  به‌گشتى و کوردستان به‌تایبه‌تى ده‌کات و هیواداره‌ که‌ زیاتر له‌ جاران گرینگى بدرێت به‌زمانى دایکى و مافى نه‌ته‌وه‌ى کورد له‌ هه‌رچوار  پارچه‌ى کوردستان مسۆگه‌ر بێت. . 

ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران 

٢٠ -٢-٢٠ ١٣

٢ى ر٠ه‌شمه‌ى ١٣٩١

61419_426662670720333_1801222652_n



11 ساڵ و 9 مانگ و 23 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

په‌یامى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى رۆژى زمانى زگماگى

په‌یامى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى رۆژى زمانى زگماگى


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر