بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندان یەکێک لە کچە خوێندکارەکانی زانستگەی تاران بەناوی "سەیران مەجیدی" کچی ئەسعەد بە هۆیەکی نادیار گیانی لە دەست دا.
سەیران مەجیدی خەڵکی شاری بۆکان و خوێندکاری تێرمی کۆتایی کارناسیی باڵای ژمێریاری زانستگەی تاران بووە.
تەرمی ئەو کچە خوێندکارە کە لە یەکێک لە ساردخانەکانی تاران راگیرابوو، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی رەشەممە رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە شاری بۆکان ئەسپەردەی خاک کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرەڕای لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی قانوونی تاران، هۆکاری مردنی ئەو کچە خوێندکارە رانەگەیەندراوە.