رێژەی کرێکارانی قوربانی رووداوی کار لە وڵاتی ئێران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ١٤% رووی لە زیادبوون کردووە.
رێکخراوی پزیشکی قانوونیی ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی بەفرانبار ١ هەزار و ٥١٧ کرێکار لەو وڵاتە بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەو ئامارە و لەو ماوەیەدا ١ هەزار و ٤٩٧ کەس پیاو و٢٠ کەسیش ژن بەهۆی رووداوی کارەوە بوونتە قوربانی کە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ١٤% زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە.
پێشتریش ئەو رێکخراوە لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی رەزبەر ١٠ ٠ ١ کرێکار لە وڵاتی ئێران بەهۆی رووداوی کارەوە بوونەتە قوربانی کە ئەو ئامارە لە مانگی رەزبەرەوە هەتا کۆتایی مانگی رێبەندان ٥١٦ کەس زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.