lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کوژرانی ئه‌ندامێکی سپای پاسداران، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتییانی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌

کوژرانی ئه‌ندامێکی سپای پاسداران، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتییانی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌


دوابه‌دوای کوژرانی ئه‌ندامێکی پێشووی سپای پاسدارانی حکوومه‌تی ئێران، شاره‌کانی سنه‌ و کامیاران به‌ هێزێکی زۆری نیزامی میلیتاریزه‌ کراون و چه‌ند هاووڵاتیی خه‌ڵکی شاری کامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر کران. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٨ی ره‌شه‌ممه‌، ٣ لاوی خه‌ڵکی شاری کامیاران له‌لایه‌ن هێزه‌ نیزامییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران. له‌ شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌کان هێزه‌ نیزامییه‌کان جێگیر کراون و وێڕای پشکنین و لێپرسینه‌وه‌، کارتی پێناسیش له‌ هاووڵاتیان و رێبواران وه‌رده‌گرن.

 چه‌ند رۆژ پێش ئێستا که‌سێک به‌ناوی "ئیبراهیم محه‌ممه‌دی" خه‌ڵکی گوندی "به‌‌ڕوه‌ر" سه‌ربه‌ به‌خشی "که‌ڵاته‌رزان"
11284
ی شاری سنه‌ به‌ ته‌قه‌ی که‌س، یان که‌سانێکی نه‌ناسراو کوژرا. به‌وته‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه‌، ئه‌و که‌سه‌ کوژراوه‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی به‌ پێشینه‌ی سپای پاسدارانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران بووه‌ و له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ده‌ستێکی باڵای له‌ کوشت و بڕی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بووه‌.






10 ساڵ و 11 مانگ و 25 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی ئه‌ندامێکی سپای پاسداران، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتییانی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌

کوژرانی ئه‌ندامێکی سپای پاسداران، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتییانی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر