lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

٤ خوێندکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کراوی مه‌ریوانی بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ راگوێزران

٤ خوێندکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کراوی مه‌ریوانی بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ راگوێزران

سه‌رله‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٠ ی ره‌شه‌ممه‌ ٤ که‌س له‌ چالاکانی خوێندکاریی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه‌ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ راگوێزران. سۆران دانشوه‌ر، داود قه‌سیمی، محه‌ممه‌د کۆنه‌پۆشی و سامان مه‌حمـوودی له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره‌ کران.

رێکه‌وتی ١٠ ی رێبه‌ندان "داود قه‌سیمی" کوڕی قادر خوێندکاری کارناسیی رشته‌ی کۆمه‌ڵناسیی زانستگه‌ی ئازادی تاران، "سامان مه‌حموودی" کوڕی حوسێن خوێندکاری کارناسیی باڵای زانستگه‌ی ورمێ، "سۆران دانیشوه‌ر" خوێندکاری رشته‌ی شارسازیی زانستگه‌ی کوردستان، "محه‌ممه‌د کۆنه‌پۆشی" کوڕی عه‌لی خوێندکاری زانستگه‌ی ورمێ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کران. هاوکات هیزه‌ ئه‌منیه‌کان وێڕای پشکێنینی ماڵی ئه‌و چالاکانه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر و کامپیوتێر و زۆربه‌ی که‌ره‌سه‌ شه‌خسییه‌کانیشیاندا گرتبوو.

11307



11 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٤ خوێندکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کراوی مه‌ریوانی بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ راگوێزران

٤ خوێندکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کراوی مه‌ریوانی بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ راگوێزران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر