مانگرتنی زیندانیانی کوردی مه‌حکووم به ئێعدام
شه‌ش که‌س له زیندانیانی کورد، که پێشتر له لایه‌ن دادگای رژیم له شاری تارانه‌وه به ئێعدام مه‌حکووم کرابوون، حوکمه‌کانیان له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه په‌سه‌ند کرایه‌وه و به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به حوکمه‌کانیان له رۆژی دووشه‌ممه‌وه مانیان له خواردن گرتوه. به‌پێی راپۆرتی که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ له ئێران ئه‌و شه‌س زیندانیه بریتین له ، جه‌مشید دێهقانی، حامید ئه‌حمه‌دی، که‌ماڵ مه‌ولایی و جه‌هانگیر دێهقانی، سه‌ید هادی حوسێنی و سه‌دیق محه‌ممه‌دی . جێگه‌ی باسه که ئه‌م که‌سانه‌ی که زیندانی کراون له رێکه‌وتی ٨ی به‌فرانباری ساڵی ٨٩ به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له گرووپه سه‌له‌فییه‌کان و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا به بێ پارێزه‌ر به ئێعدام مه‌حکووم کراون و حوکمه‌که‌شیان له لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه په‌سه‌ند کراوه‌ته‌وه.