lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راگه‌یێندراوی‌ فدراسیۆنی‌ رێکخراوه‌کانی‌ لاوانی‌ کوردستانی‌ ئێران

راگه‌یێندراوی‌ فدراسیۆنی‌ رێکخراوه‌کانی‌ لاوانی‌ کوردستانی‌ ئێران
لاوان ئینفۆ

به‌بۆنه‌ی‌ 28ه‌مین ساڵیادی‌ ئێعدامی‌ 59 لاوی کورد له‌ شاری‌ مه‌هاباد له‌ رۆژی‌ 12ی‌ جۆزه‌ردانی‌ 1362دا، رژیمی‌ جینایه‌تکار و دیکتاتۆری‌ ئێران له‌ شاری‌ مه‌هاباد

نه‌‌‌یتوانیبوو ده‌‌‌ست به‌‌‌ سه‌‌‌ر کوردستاندا بگرێته‌‌‌وه‌‌‌ و بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئازادیخوازی‌ گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان له‌‌‌ چالاکیێکی‌ به‌‌‌رچاودا بوو له‌‌‌ کوردستاندا و هێزه‌‌‌کانی‌ رژیمیان به‌‌‌ ته‌‌‌واوی‌ ته‌‌‌نگه‌‌‌تاو کرد بوو و هێزی‌ لاو ببووه‌‌‌ مه‌‌‌ترسیێکی‌ جیددی‌ بۆ بوونی‌ رژیم و داروده‌‌‌سته‌‌‌کانی‌ له‌‌‌ کوردستان، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ رژیم له‌‌‌ چه‌‌‌ندین پیلانی‌ جیاجیا وه‌‌‌ک تۆڵه‌‌‌ کردنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی‌ خه‌‌‌ڵکی‌ کوردستان به‌‌‌ گشتی‌ و لاوان به‌‌‌ تایبه‌‌‌تی‌ ده‌‌‌ستی‌ دایه‌‌‌ گرتن و زیندانی‌ و ئێعدامی‌ رۆڵه‌‌‌ شۆرشگێڕه‌‌‌کانی‌ کوردستان.
ئێعدام وه‌‌‌ک ته‌‌‌نها ئامرازی‌ سه‌‌‌رکوت و کوشت و بڕی‌ لاوان و خه‌‌‌ڵکی‌ کوردستان له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتداران و مۆره‌‌‌کانیه‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌ر له‌‌‌ شه‌‌‌ڕی‌ سێ مانگه‌‌‌ی‌ کوردستان له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی‌ شار و ناوچه‌‌‌کان به‌‌‌ به‌‌‌ربڵاوی‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌چوو و تیایدا به‌‌‌ هه‌‌‌زاران که‌‌‌س ته‌‌‌نها به‌‌‌ تاوانی‌ نا گوتن به‌‌‌ دیکتاتۆری‌ و ئازادیخوازی‌ و داوا ره‌‌‌واکانی‌ خه‌‌‌ڵکی‌ کوردستان، ره‌‌‌وانه‌‌‌ی‌ جوخه‌‌‌کانی‌ ئێعدام و یان به‌‌‌ قه‌‌‌ناره‌‌‌وه‌‌‌ کران یان درانه‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌سترێژ.
مه‌‌‌هاباد که‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌ کۆنه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌ری‌ ئازادی ویستی‌ و فیداکاری‌ و شۆرشگێری‌، خه‌‌‌ڵکی کوردستان بووه‌‌‌، به‌‌‌ هاتنی‌ رژیمی‌ دواکه‌‌‌وتووی‌ ئێران جارێکی دیکه‌‌‌ بووه‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌ری‌ خۆراگری‌ و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێی‌ داگیرکه‌‌‌ران، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ رژیم له‌‌‌ پیلانێکی‌ شوومدا ژماره‌‌‌یێک لاوی‌ ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ی‌ ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر کرد و له‌‌‌ دوای‌ شانۆیێک به‌‌‌ ناوی‌ دادگا له‌‌‌ شاری‌ ته‌‌‌ورێز، حوکمی‌ ئێعدامی‌ به‌‌‌سه‌‌‌ردا سه‌‌‌پاندن.
رژیم به‌‌‌ شه‌‌‌هیدکردنی‌ ئه‌‌‌و 59 لاوه‌‌‌ی‌ شاری‌ مه‌‌‌هاباد لاپه‌‌‌ره‌‌‌یێکی‌ ره‌‌‌شی‌ دیکه‌‌‌ی‌ بۆ خۆی‌ تۆمار کرد و ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ی‌ بۆ خه‌‌‌ڵکی‌ کوردستان و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت لاوان سه‌‌‌لماند که‌‌‌ تا سه‌‌‌ر و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن و رووخانی‌ ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ ده‌‌‌بێ کوره‌‌‌ی‌ خه‌‌‌باتی‌ کورد به‌‌‌رده‌‌‌وام بێ و شێلگیرانه‌‌‌تر له‌‌‌ رابردوو تاو بده‌‌‌نه‌‌‌ شۆرش و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێ دژ به‌‌‌و رژیمه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها بۆ هه‌‌‌موو لایێکی‌ روون کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ داواکانی‌ بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ مافخوازانه‌‌‌ی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی‌ کورد داواگه‌‌‌لێکی‌ ره‌‌‌وا و به‌‌‌رحه‌‌‌قن.
فدراسیۆنی‌ رێکخراوه‌‌‌کانی‌ لاوانی‌ کوردستانی‌ ئێران هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مه‌‌‌حکوم کردنی‌ ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌ته‌‌‌ و باقی‌ جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی‌ رژیمی‌ ئێران له‌‌‌ کوردستان، داوا له‌‌‌ تێکڕای‌ لاوانی‌ شۆرشگێری‌ کوردستان ده‌‌‌کا که‌‌‌ ریزه‌‌‌کانی‌ خۆیان بۆ دژایه‌‌‌تی‌ داگیرکه‌‌‌رانی‌ کوردستان زیاتر له‌‌‌ رابردوو یه‌‌‌کبخه‌‌‌ن.
مه‌‌‌رگ و نه‌‌‌مان بۆ رژیمی‌ داگیرکه‌‌‌ر و دیکتاتۆری‌ ئێران
سه‌‌‌رکه‌‌‌وێ خه‌‌‌باتی‌ ره‌‌‌وای‌ گه‌‌‌لی‌ کورد

فدراسیۆنی‌ رێکخراوه‌‌‌کانی‌ لاوانی‌ کوردستانی‌ ئێران

12 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگه‌یێندراوی‌ فدراسیۆنی‌ رێکخراوه‌کانی‌ لاوانی‌ کوردستانی‌ ئێران

راگه‌یێندراوی‌ فدراسیۆنی‌ رێکخراوه‌کانی‌ لاوانی‌ کوردستانی‌ ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر