lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

وێنەی جوڵاو

وێنەی جوڵاو
ئینسایکڵۆپیدیای کوردى

وێنەی جوڵاو یان وێنە جووڵاوەکان (بە ئینگلیزی: Animation بە عەرەبی: الرسوم المتحرکە) شێوازێکی هونەرییە ، بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی ، کە تیایدا دەرهێنەری فیلمەکە ، هەڵدەستێ بە ئامادەکردنی هەندێک وێنە بۆ جوڵە و بزاوتن ، نەک تۆمارکردنی بە ئامێری وێنەگرتن هەروەک لە ڕاستیدا وا دەرئەکەوێ بەرهەمهێنانی فیلمێکی وێنەی جوڵاو پێویست بەمە ئەکات کە زنجیرەیێک لە وێنە و شتومەکەکان ، یەک لە دوای یەک وێنەیان بۆ بگرێ بە جۆرێک کە هەر ئەندازەیێک لە فیلمەکە ، وێنەێک لەم وێنانە لە خۆی بگرێ ، جا گۆڕانکاریێکی کەم لە شوێنی دیمەنەکە ، یان ئەم شتەی کەوێنەی بۆ گیراوە ڕوودەدات بازنە بە بازنە، جاکاتێک کە کاسێتە ڤیدیۆییەکە ئەخرێتە کارەوە ، لەسەر ئامێری پێشکەشکردنی سینەمایی ، شتەکان وا دەرئەکەون ، وەک ئەوەی کەبجوڵین زۆر ڕوو ئەکرێتە تەکنیکی وێنەی جوڵاو ، لە دەرهێنانی وێنە گاڵتە ئامێزەکاندا هونەرمەندانی ڕیکلامی ، بۆ ڕیکلامکردنی لە سەر تەلەفزیۆن بەکاری ئەهێنن . هەروەها بەرهەمهێنەرانی فیلمە فێرکارییەکان پشت ئەبەستن بە جۆرێکی تایبەت لەوێنە جووڵاوەکان ، بۆ هاریکاریان بۆ ڕوون کردنەوەی بیرو بۆچوونە سەختەکان یان ئەم بابەتانەی کە ناتوانرێ ڕوون بکرێنەوە، بەدیمەنی ڕاستەقینە، هەروەها ئەتوانرێ وێنە جووڵاوەکان و، دیمەنە جووڵاوەکان، کە بە شێوەیێکی سینەمایی وێنەیان دەگیرێ یەکبخرێن .

جۆرەکانی وێنەی جوڵاو




ئەتوانرێ جۆریک لەجۆرەکانی وێنەی جوڵاو ، بەدەست بهێنرێ و، دروست بکرێ بێ هیچ هۆکارێکی تەکنیکی ، ئەمیش لە ڕێگەی پشت بەستن بە هۆکارێکی سادە کە ناوئەبرێ بە : پەڕاوی سەیرکردنی خێرا ، کە کۆمەڵێک وێنەی هێڵکارییە (الاستکشات)، لە چەند لاپەڕەیەکی یەک لە دوای یەکدا ، هەریەک لەدوای ئەویتردا لە شێوەی زنجیرەیێکی ڕووندا جا لە کاتی هەڵدانەوەی پەڕاوەکان بەشێوەیێکی خێرا ، وا دەرئەکەوێ کە دەجوڵێ. بەر لە ئامادەکاری وێنەی جوڵاو ، ئەبێ داڕشتن و، چیڕۆکێک هەبێ هونەرمەندێکی دیمەن نووس دایرشتبێ ، جا ئەم شتە ئامادە ئەکات کەپێی ئەوترێ : تابلۆی زنجیرەی دیمەنەکان، کەلە شوێن و لەبری سیناریۆی فیلمەکەیە، بەڵام لە کاسێتێکی گەورەی ڤیدیۆیی وێنەی گاڵتە ئامێز دەچێ ، پێک هاتووە لە وێنەی هێلکاری دیمەنە یەک لە دوای یەکەکانی چیڕۆکەکە ، کە ڕستەی گفتوگۆێ دایەلۆگەکانی تایبەت بە هەردیمەنێکی ، لەسەر چاپکراوە.




لە دوای ڕەزامەندی دەرهێنەر و هونەرمەندانی تر لە سەر ناواخنی تابلۆی دیمەنەکان ، دەست ئەکرێ بەتۆمارکردنی میوزیکی وێنە گرتنەکە ، بەیەک لەدوای یەکدا هاتنی زنجیرەی دیمەنەکان بە وردی ، بۆ یەکبوونی ئاوازە میوزیکییەکان و، پارچە زنجیرەی جووڵەیی فیلمەکە . ڕێگایێکی تریش هەیە کە دەرهێنەری فیلمەکان ئەیگرنە بەر ئەویش ڕێگای بەکارهێنانی شریتی پیشاندان (شریگ العرچ) کە شریتی وێنەکانە و، بەهۆیەوە ژمارەی چوارچێوەی فیلمەکان دیاری ئەکرێ ، کەهەر وشەیێک لەدایەلۆگە تۆمارکراوەکە دەرئەبڕدرێ. لەدوای ئەم هەنگاوە پێش دەستیانەیش ، هونەرمەندان دەست ئەکەن بەتەواوکردنی فیلمی وێنە جووڵاوەکان بە یەکێک لە شێوازەکانی ئەم کارە .




وێنەی جوڵاو کاغەزی سلیلۆز، باوترین جۆرە کە بەهۆیەوە وێنە جووڵاوەکانی پێ دروست بکرێ ، لەوانەشە بەرهەمهێنانی فیلمێکی ڕێکوپێکی وێنە جووڵاوەکان بەدرێژی ، هەزارەها وێنەی جیاکراوەی بوێ و، سێ ساڵیش بخایەنی ، هەروەها پسپۆڕی تایبەتمەندی زۆرێک لە تاکەکانی بوێ ، بۆیە فیلمی بەفری سپی و حەوت کورتەباڵاکان لە ساڵی ١٩٣٧ز و، فیلمی بیتوشیو لە ساڵی ١٩٤٠ ز ، بەم شێوەیە بەرهەم هێنران ، جگە لەوەش زۆرینەی فیلمە وێنە جووڵاوەکانی تایبەت بە منداڵان لە سەر تەلەفزیۆن ، بەم جۆرە بەرهەم هێنراون . دەرهێنەری فیلمێک پێویستی بە هونەرمەندێکی بەش بەشکردنی دیمەنەکان دەبێت بۆجێبەجێکردنی گشتی دیارکردنی جووڵانی کەسایەتییەکان و، ڕووکارە گشتیەکان ، ئەمەجگە لە بڕینی فیلمەکە بۆ دیمەنی جیاجیا . لەدوای ئەم قۆناغەش ، هونەرمەندی دابەشکاری دیمەنەکان، هەڵئەستێ بە ئامادەکردنی هێما ڕێنماییەکان ، بۆ دوو کۆمەڵی هونەرمەندان ، ئەمانیش : وێنەکێشی باکگراوەندەکان، و وێنەکیشی بزاوتەکان.

وێنەکێشی باکگراوەندەکان هەڵئەستێت بە وێنەکێشانی ئەم دیمەنانەی کە هەموو پێکهێنەرە پێویستەکان ئەگرێتەوە ، جگە لەکەسایەتییەکان ،وێنەکێشی بزاوتنەکانیش ، هەڵئەستێ بەجێبەجێکردنی ئەم تابلۆیانەی کە تایبەتن بە کەسایەتییەکان ، بەئەندازەیێکی دیارکراو ، بە گوێرەی پێویستی جووڵە دایەلۆگییەکان و، شریتی پێشاندان ، بۆ نموونە لەکاتی وەڵامدانەوەی یەکێک لە کەسایەتییەکان لە سەر تەلەفۆن ، کە ئەڵی : بەڵی ، لەشریتی پێشاندانەکە وادیارئەکەوێ کە ئەم وشەیە ، بۆ نموونە پێویستی بەهەشت ئەندازە و چوارچێوە ئەبێ لە شریتی فیلمەکەدا . جا لەم کاتەدا وێنەکێشی بزاوتنەکان ، ئەبێ وێنەی جووڵەی لێو، لەهەشت زنجیرە و تابلۆدا دروست بکات ، بەوێنەی شێوەی لێو لەکاتی وتنی ئەم وتەیەدا و، لەگەڵ ئەم جووڵە و کردارانەی کەکەسایەتییەکە ئەیکات لەکاتی وەڵامدانەوەکەیداو، وێنەی بۆ ئەکێشرێت .

لە دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەکردنی وێنەکان ، کۆمەڵێک وێنەکێشی تر هەڵئەستن بە کۆپیکردنی وێنەکان لەسەر تابلۆی کاغەزی تەنک (ڕلاستیت)کە بە (سیلز) ئەناسرێ: کە لە توخمی (سلیلۆز)ەوە وەرئەگیرێ ، هەرئەو توخمەی کە لە هەنگاوە سەرەتاییەکان بەکارئەهێنرێ ، لە داوی ئەمانیش بەشی ڕەنگکردن هەڵئەستن بەڕەنگکردنی تابلۆ کۆپی کراوەکان ، لەڕووی پشتەوە و، بەڕەنگی داواکراو . هێندێک لە کارگەکانی وێنەگرتنی وێنە جووڵاوەکان ، کۆمپیوتەر بەکارئەهێنن، بۆجێبەجێکردنی کرداری ڕەنگکردنی کاغەزە سلیلۆزەکان. لە پاشان هونەرمەندان دەست ئەکەن بە کۆکردنەوە و، دابەشکردنی تابلۆکان بەسەردیمەنەکان . ئینجا تابلۆی بزاووتنی سلیلۆز و، تابلۆی دیمەنە جێگیرەکان(باکگڕاوەند)ئەبرێن بۆ بەشی وێنەگرتن و، دەست ئەکرێ بەوێنەگرتنی تابلۆ جووڵاوەکان ، بازنە لەدوای بازنە ، لەسەر تابلۆی باکگڕاوەندە ڕاستەکان و، هاوشان لە نێوان تابلۆی بزاووتن ، تابلۆی باکگراوەند لە دوای کۆتایی هاتنی وێنە گرتنەکەش ، دەست ئەکرێ بە تۆمارکردنی دەنگەکەی لە سەر کاسێت، لە دواییشدا دەست ئەکرێ بە چاپکردنی کۆپی کراوەکان و، ئامادەکردنی بۆ پێشاندان.




جۆرەکانی تری وێنەی جوڵاو




جوڵاندن بە بوکەڵۆکە.

جوڵاندن بە قوڕی دەستکرد.

جوڵاندن بە خاڵی ڕووناکی ئەلیکترۆنی.

جوڵاندن بە دەرزی.

جوڵان بە کۆمپیوتەر.




جوڵاندن بە بووکەڵۆکە

پشت ئەبەستێ بە بەکارهێنانی گیان بە بەردارکراوی خاوەن سێ دووری ، بۆ کەسایەتی و شتەکان . کە زیاتر لە فیلمە کورتەکان ، بەکارئەهێنرێ هەروەها لە فیلمە درێژەکانیش، وەک فیلمی : شەڕی ئەستێرەکان ١٩٧٧ز و، بکوژی ئەژدیها ١٩٨١ز ، گیاندارێک لەدەورەوەی (ئی تی)١٩٨٢ز. دوو جۆری وێنەگرتنیش هەن کە ئەناسرێن بە ، بڕینی جوڵە و، ئاسایکردنی جوڵە و کارئاسانیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی فیلمەکانی بوکەڵە جووڵاوەکان . چونکە شێوازی بڕینی پشت ئەبەستێ بەو ئامێری وێنەگرتنەی کە دەستکاری و چاککردنی بۆ ئەکرێ ، تا پارچەی کاتی لێک دوور تۆماربکرێ و، بەهۆیەوە تەکنیککاران بتوانن، چاکسازی کەم بکەن بەسەر کەسایەتییە گیانبەبەرداکراوەکان و، شتومەکەکان لە نێوان بەش و پارچەکان جا کاتێ بازنەی فیلمەکان ئەخوولێتەوە بەخێرای لە ئامێری پێشاندان گیان بەبەرداکراوەکان وادەرئەکەون کە ئەجووڵێن . لەدوای ئەمیش شێوازێکی ئاسایکردنی جووڵە ، چاکسازی ئەکەن بەسەر جووڵەی بینراوەکان کە بە هۆیەوە زۆر ئاسایی وە دیارئەکەوێ. چونکە تەکنیککاران پشت ئەبەستن بەرێ و شوێنی تایبەتی ، کە هەڵئەستێ بە جووڵاندنی ئامێرەکانی وێنەگرتن و، گیان بەبەرداکراوەکان ، لەکاتی وێنەگرتندا، کە ئەبێتە هۆی نەمانی ناڕێکی لە گیان بەبەرداکراوە جووڵاوەکان و، زیاتر زیندووێتی و، رازیکردنی ئەبەخشن .




جوڵاندن بە قوڕی دەستکرد







وێنەیەکی جوڵاو کە بە قوڕی دەستکرد دروستکراوە.

یەکێکە لە شێوازەکانی بەرهەمهێنانی بوکەڵۆکەی جوڵاو. کە نموونەکان لە قوڕی دەستکرد ئامادە ئەکرێن، لەڕیکلامەکانی تەلەفزیۆن و، فیلمە بوکەڵۆکە جوڵاوە کورتەکان بەکارئەهێنرێت.




جوڵاندن بەخاڵی ڕووناکی ئەلیکترۆنی

یەکێکە لە شێوازەکانی بەدەرخستنی فیلمی جوڵاوە کەتیایدا ئەکتەران چاکسازی ئەکەن بۆ جوڵەکانیان بەکەمی هەرکاتێک ئامێری وێنەگرتن ڕابوەستێ ، کە شێوەو روخسارێکی دەستکرد ئەبەخشێتە لاشەی مرۆڤ.




جوڵاندن بە دەرزی

کردارێکە کە تیایدا تابلۆیێکی گەورەی سپی بەکارئەهێنرێ ، کەزیاتر لە ملیۆنێک کونی بچووکی تێدابێ ، جا تەکنیککارانی جوڵان پڕی ئەکەن لە دەرزی بێسەر ، پاشان لە تەنیشتێکەوە ڕووناکی بەسەردا ئەدەن ، بەجۆرێک کە سێبەری وابداتەوە کە شێوە بەکارهێنراوەکان وێنەی جوڵاوبن. هەروەها تەکنیککاران هەڵئەستن بە گۆڕینی دەرزییەکان ، بۆ گۆڕانی شێوەو جۆرەکانی.




جوڵان بە کۆمپیوتەر










تیایدا کۆمپیوتەر بەکارئەهێنرێ ، بۆ ڕەنگکردن و، سێبەرکرن ، جوڵاندنی ئەم شێوانەی کە هونەرمەندان وێنەیان کێشاوە ، لەسەر تابلۆی پێشاندان ، ئەمیش هێندێک جار ، ڕیگایێکی خێراترە لە وێنەکێشانی بەدەست . چونکە کۆمپیوتەر ئەتوانی شێوەو وێنە زۆر بەوردی و، تەواوکاریەکانەوە بەرهەم بهێنیت، هەر بۆیەش زۆر بەکار ئەهێنرێ ، لە جێبەجێکردنی پارچەکانی وێنە جووڵاوەکانی فیلمە فێرکارییەکان . هەروەها جوڵاندن بە کۆمپیوتەر ، بەکارئەهێنرێ بۆڕیکلامەکانی تەلەفزیۆن و، فیلمی ڕۆمانی ، هەندێک لە تەکنیککارانی جوڵاندن پشت بە کۆمپیوتەر ئەبەستن بۆ خێراترکردنی هەندێ قۆناغی ئامادەکاری ، کە لە شێوەی وێنەکردن بەسەر تابلۆی سلیلۆزی تەنک تەواو ئەبێ.




کورتەیێکی مێژوویی




بوکەڵۆکەی جوڵاندن لەسەرەتادا ، شێوەی یاری جوڵاوەی لەخۆ ئەگرت، پاشان لەسەردەمی نۆزدەهەمی زاینی پەرەی پێدرا ، لەوانە ، ئەم ئامێرەی کەناوی ئەبرێ بە دیدالیوم ، کە ولیەم جۆرج هونەر ، لە ساڵی ١٨٣٤ز دایهێنا. دواتر ئەم دیدالیۆمە ناونرا (زۆترۆب) یان رەوڕەوەی ژیان. کە پێکهاتەیێکی شێوە قەوانەییە و، هەموو دیمەنەکان بە کاغەز یەک لەدوای یەک بەشێوەی زنجیرە ، لەسەری لوول ئەدرێ ، پاشان کە دیمەنەکانی قەوانەکە ئەسوڕێ و، لە ڕێگە کەلێنەکانی ، کە لە سەرەوەی بۆی دروست کراوە ، ئەبینرێ، شێوە وێنە کراوەکان وا دیارئەکەون ، وەک ئەوەی کە بجوڵێن ، جا ئەم ئامێرەش یارمەتی زۆری دا بۆ پێشدەستی داهێنانی وێنەی جوڵاو .




هەوڵە سەرەتاییەکانی وێنەی جوڵاو




ئارپەرملبۆرن کوبەری بەریتانی یەکێک بوو لەوانەی کە هەڵسان ، بەداهێنی چەند فیلمێکی وێنەی جوڵاو . کاتێک کە ملبۆڕن لە ساڵی ١٨٩٩ز ، هەڵسا بەوێنەگرتنی زنجیرەیێک لە دەنکە شخارتەی رێکخراو ، بەشێوە و بازنەی جیا لە کاسیێتی فیلمەکە ، بۆ ریکلامکردن بۆ کەلوپەلێک ، هەروەها وێنەکێشی رۆژنامەوانی ئەمریکی جێمس ستیوارت بلاکستن ، یەکەم کەس بوو کە هەڵسا بە وێنەگرتن بۆ وێنە دەستکردەکان ، لە ئەندازە و چوارچێوەی فیلمی بەیەکەوە نووساو . ئەو لەساڵی ١٩٠ ٦ز هەڵسا بە ئامادەکردنی کاسێتەکەی بەناوی : لایەنە گاڵتە ئامێزییەکانی ڕوخسارە پێکەنیناوییەکان ، بەوێنەگرتنی چەند وێنەیەکی دەستی بە گەچ لەسەر تەختەڕەش ، بەچەند قۆناغی جیاواز ،بەناوبانگترین شارەزایان لەم بوارەدا (ئێمێل کۆل)ی فەڕەنسییە کە ٢٠ ٠  فیلمی وێنەی جوڵاوی کورتی تەواوکرد ، لەنێوان ساڵانی (١٩٠ ٨ز ، ١٩١٨ز) کەبە فیلمی : فانتازماجوری دەستی پێکرد.

لە ساڵی ١٩١١ز، نیگارکێشی وێنەی جوڵاوی بەناوبانگی ئەمەریکی ونسۆرماکی ، هەڵسا بە پێشاندانی یەکەم فیلمی وێنەی جوڵاوی خۆی ، بەناوی : نیمۆی بچووک، لەشاری نیویۆرک، بەناوبانگترین فیلمی وێنەی جوڵاویشی لە سالی ١٩١٤ز وەدەرکەوت، بەناوی : داینەسوری گێرتی ماکی سەرکەوتنی بەدەست هێنا لە بەرهەمهێنانی فیلمی ڕێک و باش کەسایەتییەکان ، لە سەرخۆبوون لە جووڵە و شێوازی هەڵسوکەوتیان کە بوو بەهۆی دروستبوونی شێوازی تەکنیکی و، هۆکارەکانی هێنانە سەرباری هەستی ، بەهۆی بوونی پێوانەی ڕێک و دیاریکردن لە فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان و، کارەکانی کاریگەربوون بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی وێنەی جوڵاو ، چونکە ناوبانگی دەرکردبوو، بەرێکی جووڵە و، ئاستی وێنە باشەکان کە هەستی یەکگرتنی تێدایە، ئەمەجگە لە ئاکاری خۆیەتی نایابی کەسایەتییەکان لە فیلمەکاندا.

لە ساڵی ١٩١٤ز هونەرمەندی وێنەی جوڵاوی ئەمریکی جۆن ڕاندۆڵف بریی هەڵسا بەکرداری ڕێکخستن بەسەرکاری ئامادەکردنی وێنەی جوڵاو . کە بەهۆیەوە کارگەکانی وێنەگرتن بە ڕێ و شوێنێکی دەستکرد(الی)کاریان دەکرد بۆ دروست کراوە نوێیەکان ، کە بوو بەهۆی خێراتربوونی بەرهەم و، کەمی تێچوونی بەرهەمی فیلمی وێنە جووڵاوەکان . پاشان بریی، لەگەڵ هونەرمەندی وێنەی جوڵاوی ئەمریکی ئایرل هیرد، داهێنەری شێوازی تابلۆی سلیلۆز، کاری کرد بۆ یەکگرتنی بەرهەم و ماندووبونیان ،کە لەراستیشدا یەکگرتنەکەیشیان بازێکی گەورەی هاوێشت لەبواری تەکنیکی وێنە جووڵاوەکان.

لەگەڵ هاتنی ساڵی ١٩١٥ز، کارگەکانی وێنە گرتنی سینەمایی ئەمریکی دەستیان کرد بە بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک زنجیرە فیلمی وێنەی جوڵاو ، کەڕۆڵی پاڵەوانی هەر زنجیرەیێک ئەبەسترایەوە بە کەسایەتیێکی خوو پێوەگرتوو. وێنەکێشی گاڵتە ئامێزی خانەنشینکراوی ئەمریکی ماکس فیلیچەر، هەڵسا بە داهێنانی چەند کەسایەتیێکی وەک : کوکوی ئازاو، بیتی بوب و، دەریاوان بوب ئای، بەهەمان شێوەش وێنەکێشێکی تری خانەنشینکراو، کەناوی بات سۆلیڤان بوو، زنجیرەی : فیلیکسی پشیلەی داهێنا. هەروەها کەسایەتی کۆڵنێل هیزا لایر و، کریزی کات و،مات و جیف، دەنگیان دایەوە ، وەکو کەسایەتی گاڵتە ئامێزی وێنەیی ، هێندێکیشیان لە لاپەڕەی وێنە گاڵتە ئامێزەکانی رۆژنامەکان وە دەرئەکەوتن.




لەم کاتەی کە هەندێک هونەرمەندی وێنەی جوڵاوی ئەمریکی ڕوویان لە دیارکردنی کەسایەتییەکان کردبوو، هێندێکی تر ڕوویان لە نوێکاری لەلایەنی تەکنیکی و چاککردنی لە وڵاتانی تر کردبوو. بۆ نموونە هونەرمەندی ڕووسی لادیسلاس ئەستاریفچ ، هەڵسا بەدەست کاریکردنی بوکەڵۆکەی جوڵاو ، لەساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەمی زایینی هەروەها لۆت رینیگری ئەڵمانی ، هەڵسا بە دەست کاریکردنی شێوە(مەسلەوتە)ی ڕەش ، بەباکگڕاوندی ڕووناک لە فیلمە کورتەکانی هەروەها هەندێک هونەرمەندی ئەوڕوپی ، هەڵسان بەدەست کاریکردنی شێوەی تەنیا، لە فیلمەکانیان بەمەبەستی تاقی کردنەوە ، وەک فولترڕۆتمانی ئەڵمانی ، ئۆسکار فیشینگەر، کە دوو وێنەکێش و دەرهێنەری سینەمایی بوون و، هەڵسان بە بەرهەمهێنانی فیلمی کورتی وێنەی جوڵاو، بەپشت بەستن بەئەندازەکاری تەنیا، لەسەرەتای ساڵانی سییەکانی سەدەی بیستەمی زاینی ، ئەلیکسەندەر ئەلیکسێنی ڕوسی بە بنەچەک و کچە هونەرمەندی ئەمریکی کلیر پارکەر ، هەڵسان بە پەرەپێدانی جوڵاندن بە شێوازی جوڵاندن بەدەرزی لە فەڕەنسا.







وتاری سەرەکی: کۆمپانیای واڵت دیزنی

کۆمپانیای واڵت دیزنی ، بە یەکێک لە زۆرترین بەرهەم هێنەرانی فیلمی وێنە جوڵاوە بەناوبانگەکان ئەژمێردرێت و، ڕاهێنانی زۆربەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی فیلمی کارتۆنی بۆ ئەو ئەگەڕێتەوە ، وەک کەسایەتی ، میکی ماوس ، دۆنالدک و،گۆفی و، بلۆتۆ هەولی زۆریشیدا لە نێوان ساڵانی (١٩٢٨ز و، ١٩٣٨ز). بۆپەرەپێدانی لایەنی کەسایەتی لە فیلمە جووڵاوەکان ، کەشوێن پێی خۆی جێ هێڵا لە چیرۆک هێنانەوە و، ڕێکخستن و، بۆچوونی تەکنیکی لەهەموو بوارەکانی بەرهەمهێنانی سینەمایی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان.

ستیمبون ویلی ساڵی(١٩٢٨ز) یەکەم کاسێتی دەنگدار بوو، لە فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان ، کە لە پاڵەوانیەتی میکی ماوس بوو، دیزی لە نێوان ماوەی ساڵانی (١٩٢٩ز،١٩٣٩ز) هەڵسا بەبەرهەمهێنانی زنجیرەیێک لە فیلمی کارتۆنی لە ژێرناوی سەمفۆنیای گێژان. هەروەها دەستی کرد بەبەرهەمهێنانی : بەفریسپی و، حەوت کورتەباڵاکان ، لەساڵی ١٩٢٧ز، کە یەکەم فیلمی درێژی کارتۆنی بوون و، ئەمانەن : بینوکیۆ ١٩٤٠ ز و، فانتازیا ١٩٤٠ ز و، دەمبو ١٩٤١ز و، بامبی ١٩٤٢ز و، خاتوونەکە و دەرکراوەکە ١٩٥٥ز.




وێنەی جوڵاو لە نیوەی سەدەی بیستەمی زاینی




زۆرێک لە کارگەکانی وێنە گرتنی سینەمایی سەرەکی ، جگە لە کۆمپانیای واڵت دیزنی ، هەڵسان بە کۆنترۆڵکردن بەسەر بەرهەمی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکانی ساڵانی سییەکان و، چلەکانی سەدەی بیستەمی زایینی ، هەریەک لە ولیەم حەننا، جۆزێف باربێرا، لە کۆمپانیای میتر و جولەن مایەر ، هەڵسان بە بەرهەمهێنانی زنجیرەیێک لە فیلمی کورتی وێنەی جوڵاو ، بەپاڵەوانیەتی دوانەی تۆم و جێری کە مشک و پشیلەیێکن و، ۆلتەر لانتز لە کۆمپانیای یونیڤەرساڵ ، هێندێک فیلمی کورتی بەرهەم هێناوە بە پاڵەوانیەتی کەروێشک ئۆزوۆڵد.

دواتر لانتز هەڵسا بە پێشکەشکردنی فیلمی وۆدی و ۆدبیکەری باڵندە . هەروەها کۆمپانیای وارنەر برۆس، بە هەر یەکێک لە تەکس ئیفرێ و، چک جۆنز و، فریتز فریلنجی سپارد، کە هەندێک فیلمی وێنەی جوڵاوی کورت دەرهێنن، بە پاڵەوانیەتی : باگزبەنی و، دەفی داک و، شیلمەر فەد و، بۆرکی بەج. لەم ماوەیەشدا نۆرمان ماکلارین ، هێندێک فیلمی وێنەی جوڵاوی بەرهەم هێنا، کە تا ڕاددەێک بەباشی دانرا ، بۆ دەستەی گەل بۆ سینەما لە کەنەدا و، ناو بانگی ماکلارین دەنگی دایەوە، بە هۆی شێوازی ڕەنگکردنی ڕاستەوخۆی تابلۆکانی وێنە جووڵاوەکان و، کارەکانیش لەم بوارەدا ئەمانە ئەگرێتەوە فیلمەکانی فیدل دیدی ١٩٤٧ز و، با خەمەکان بڕۆن ١٩٤٩ز و، دراوسێ ١٩٥٢ز کە ئەم فیلمەیان بە هۆی جوڵاندنی خاڵی رووناکی ئەلیکترۆنیەوەیە.

لە سەرەتای ساڵانی چلەکانی سەدەی بیستەمی زایینی ، کۆمەڵێک هونەرمەندی وێنەی جوڵاو، لە کارگەکانی وێنەگرتنی دیزی جیابوونەوە و، کۆمەڵێکیان دروست کرد بەناوی (یەکێتی خاوەن بەرهەمانی ئەمریکی )شێوازی واقعی سروشتی واڵت دیزنییان ڕەت ئەکردەوە و، سەرنجی جێپەنجەی بەهێزو ڕووبەرە ڕەنگیە ئاشکرا باوەکانی لایەنە شێوەکاریە نوێیەکانیان بە باشتر دەزانی ، هەروەها کەمی تێچوونی بەرهەمەکانیان بۆ ڕوونبووەوە بەم شێوازە ، بە بەراورد لەگەڵ شێوازەکانی دیزنی بۆ بەرهەمهێنان .

پاشان کاریگەریەکەی پێچەوانە بوەوە بەسەر جێبەجێکردن لەکارگەکانی وێنەگرتنی وێنەجووڵاوەکان لە هەموو پارچەکانی دونیا ، هەروەها کەمی تێچوون بوو بەهۆی سەرکەوتنی بەرهەمە تەلەفزیۆنیەکانی وێنە جووڵاوەکانی پرۆگرامی منداڵان. پاشان کۆمەڵەیێکی تر لە هونەرمەندانی وێنەی جوڵاو ، جیابوونەوە و، لە یەکێتی ئەمریکی، کۆمپانیای تایبەت بە خۆیان دانا ، لەنێو ئەمانەدا جۆن هەبلی، کە خاوەنی بەهرەیێکی نایاب بوو وە هاوسەرەکەی ڤیپ بوون، کەهەڵسان بەجێبەجێکردنی هەندێ کاری هونەری ، کە کاری درامی و، شێوازی دیارکردنی کەسایەتی لە فیلمی وێنە جووڵاوەکان لە خۆ ئەگرێ، کەدیارترینیان ئەمانەن: باڵندەی مانگ ١٩٥٩ز، رۆژیکی ڕەشەبا ١٩٦٧، کۆکاودی ١٩٧٣ز.

لە ناوەڕاستی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی بیستەمی زاینیدا ، تاقیکردنەوە دەستی پێکرد بۆ جێبەجێکردنی وێنەی جوڵاو ، بەسەر کۆمپیوتەری ژمارەیی، لەگەڵ سەرەتای بڵاو بوونەوەی، لەناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمی زاینیدا ، زیاتر پشت بەسترا بە کۆمپیوتەر ، بۆ جێ٠Žبەجێکردنی فیلمەکانی وێنەی جوڵاوی درێژو ڕیکلامی تەلەفزیۆنی.




ئەمرۆی وێنەی جوڵاو




فیلمە کارتۆنییە گاڵتە ئامێزە جوڵاوە درێژەکان، جارێکی تر شوێنی خۆیان وەرگرتەوە، لەماوەی نێوان ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەمی زاینی ، ئەمەیش کاتێک کە بەشی وێنەی جوڵاو، لە کارگەکانی وێنەگرتنی واڵت دیزنی، پلانی خۆی ئاشکرا کرد ، کە ساڵانە فیلمێکی درێژ بەرهەم ئەهێنێ ، بەڵام توندوتۆڵی لە بەرهەمهێناندا دواکەوت ، بەهۆی کۆچی دوایکردنی واڵت دیزنی لە ساڵی ١٩٦٦ز.
wenai julau
دەرهێنەری سینەمایی ستیڤن سبیلیرج هەڵسا بە پێشاندانی فیلمی یەکەمی، لە فیلمی وێنەی جوڵاو، بەناوی (ئەمرکان تێڵ) ١٩٨٦ز. هەروەها سبیلبیرج هەڵسا بەیارمەتیدانی ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی لەجێبەجێکردنی فیلمی (کێ بوو ئەو کەسەی کە هەستا بە تووشکردنی ڕۆجەری کەرۆیشک ١٩٨٨ز) کە فیلمێکە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە ، لە بە یەکەوە گرێدانی بەسەرهاتی فیلمە درامییەکان و، وێنە جووڵاوەکان. فیلمی وێنە جووڵاوەکان ئێستا بەرهەمهێنانیان زۆر بووە لە هەموو جیهان ، چونکە بەهەزاران هونەرمەند کار ئەکەن ، لە بنکەکانی بەرهەمهێنانی فیلمەکان لە هەندێک لە وڵاتان وەک : کۆریای باشوور و،یابان. هەروەها بەناوبانگترین سەرچاوەکانی بەرهەمهێنان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپان، کە دەکەوێتە چیکۆسلۆڤاکیای کۆن و، ناوبانگی بە فیلمەکانی جیری ترینکا دەرکردووە، کە پشتی بەستووە بە بووکەڵۆکەی جوڵاو و داهێنانیکی زۆری ئەم فیلمانەیشی سەریان هەڵدا ، لەهەر یەکێک لە یۆگۆسلافیا و، مەجەر.پشت بەستنیش بەتەکنیکی نوێ، وەک جێبەجێکردنی وێنەکان، بە کۆمپیوتەر لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم وایکردووە کە ڕێگر نەمێنێ لە نێوان فیلمی واقیعی و، زیندو و، درامی ، لەگەڵ وێنەی جوڵاو، ،بێگومان ئەم پێشکەوتنانەش سەرئەکێشێ بۆ داهێنانی تری پەی پێ نەبراو ، لە بوارەکانی دروستکردنی وێنەدا.



12 ساڵ و 4 مانگ و 4 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وێنەی جوڵاو

وێنەی جوڵاو


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر