lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

مامۆستایه‌کی ئایینی له‌ پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر کرا

مامۆستایه‌کی ئایینی له‌ پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر کرا

هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌کانی رژیمی ئێران، مامۆستایه‌کی ئایینیی خه‌ڵکی ناوچه‌ی "پیرانشار"یان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد

. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٢ی ره‌شه‌ممه‌ مامۆستایه‌کی ئایینی به‌ناوی "عوسمان ئاژ" پێش‌نوێژی گوندی "گرده‌بن"ی سه‌ربه‌ شاری پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. که‌سانی ئاگادار رایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و مامۆستایه‌ له‌ نوێژی هه‌ینیدا باسی نه‌ته‌وه‌یی کردووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ له‌لایه‌ن هیزه‌ ئیتلاعاتییه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری "ورمێ" راگوێزراوه‌.مامۆستا عوسمان ئاژ ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵ، خاوه‌ن ژن و ٢ منداڵ و دانیشتووی گوندی "گرده‌بن"ی ناوچه‌ی "لاجان"ی سه‌ربه‌ شاری پیرانشاره‌. هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا مامۆستا سه‌لام گوڵنه‌واز پێش‌نوێژی مزگه‌وتی گه‌‌ڕه‌کی "شێوه‌ برایم"ی شاری سه‌رده‌شت به‌هۆی ئه‌ندامه‌تی له‌ "مه‌کته‌بی قورئان و په‌یڕه‌وی له‌ ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده‌" بانگهێشتی دادگای رۆحانیه‌تی شاری ته‌ورێز کرابوو.

11395



10 ساڵ و 11 مانگ و 17 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مامۆستایه‌کی ئایینی له‌ پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر کرا

مامۆستایه‌کی ئایینی له‌ پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر کرا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر