تاکوو لە ساڵی 1975 رۆژی 8ی مارس وەک رۆژی ژن لە لایەن رێکخراوی کۆمەڵی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە فەرمی دیاری کرا. ئێستا کە زیاتر لە یەک سەدە بەسەر هەوڵەکانی ژنانی خەباتکاردا تێدەپەرێت، دەبینین خەباتی ژنان و بزوتنەوەی فمنیستی گەلێک هەنگاوی کاریگەر و گرنگی لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ناوە. بە تایبەتی ئەو بزوتنەوە توانیویە لە زۆربەی وڵاتاندا دژبە نەریتە دوا کەوتووەکان و کۆمەڵگای پیاوسالار تێبکۆشێت و دەسکەوتی باشی هەبێت. بە تایبەت لە ماوەی 34 ساڵ دەسەڵاتی رژێمی سەرکوتگەری ئاخووندی ژنانی خەباتکار و ئازادیخواز توانیویانە دژبە دەسەڵاتی دژە ژن و دیکتاتۆری ئەو رژێمە بوەستنەوە و لەو پێناوەشدا بە سەدان شەهید و بریندار و زیندانیان پێشکەش بە بزوتنەوەی ژنانی ئێران کردووە. لە کوردستانیش ژنان شان بە شانی پیاوان بۆ بەدی هێنانی مافە نەتەوەییەکانیان و مافە رەواکانی ژنان تێکۆشاون و خەباتیان کردووە و تا ئێستاش ئەو خەباتە بەردەوامە و بە بوونی ژنان لە ناوو ریزی خەباتی نەتەوایەتی ئەو خەباتە دەسکەوتی گرنگی هەبووە و ئەوەیش راستیێکە کە ژنانی کورد لە کوردستان دووقات لە ژنانی دیکە زۆڵمیان لێ دەچێت ، جارێک لەبەر ئەوەی کە ژنن و جارێکیش لەبەر ئەوەی کە کوردن.
لە کاتێکدا یادی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن دەکەینەوە کە رژێمی ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر لە قەیرانی ئابووری و سیاسیدایە و رۆژ بە رۆژ لە جیهان تەریک دەکەوێتەوە و چاوەروان دەکرێت لە ئاکامی فشاری گەمارۆ نێونەتەوەییەکان و جیاوازی و کێشەی زۆری نێوان باڵەکانی رژێم لە سەرەتای دەستپێکی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران، رژێم تووشی ئاڵۆگۆری بنەرەتی ببێتەوە . بۆیە پێویستە ژنانی خەباتکاری کورد بە هاودەنگی و یەکگرتویی، بە دانانی مکانیزمێکی گەنجاوو خۆیان بۆ ئەگەری هەر ئاڵوکۆرێک لە ئێران ئامادە بکەن تا کوو بتوانن لە وەها هەل و مەرجێکدا مافە رەواکانی خۆیان بەدەست بێنن .
ناوەندی لاوانی خەبات و
ێرای پێشکەش کردنی گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی تێکۆشەر و مافخوازی کوردستان و بە تایبەت ژنانی تێکۆشەری ناو ریزەکانی سازمانی خەبات ، داواکارە کە ژنان ریزەکانی خۆیان بۆ پێشخستن و گەیشتن بە مافەکانیان رێک بخەن.
سەرکەوێت خەباتی ڕزگاری خوازانەی ژنان جیهان .
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەریی
8ی مارسی 1391