lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ئاوارە سورییەکانØ› بە ناچاری کچ و ژنەکانیان دەفرۆشن

ئاوارە سورییەکانØ› بە ناچاری کچ و ژنەکانیان دەفرۆشن

تا دێت کارییگەرییەکانی جەنگی سوریا زیاتر دەردەکەوێت و هاوڵاتیانی مەدەنیش بە لێشاو ئاوارەیوڵاتانی دراوسێ دەبن و ژیانێکی زۆر سەخت دەگوزەرێنن.

رۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیندیا)ی هیندی رویەکی دیکەی قەیرانەکانی سوریای بڵاوکردەوە، ئەوەش نەهامەتی و دەردەسەری ئاوارە سورییەکانە کە بەناچاری پەنا بۆ فرۆشتنی کچ و ژنەکانیان دەبەن بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە.

رۆژنامەکە نویسویەتی: کاتێک بەناو چادرە پلاستیکییەکانی ئاوارە سورییەکانی ئوردندا پیاسە دەکەیت، دەبینێت کچێک کە دەموچای داپۆشیوە و بەرەو روت دێت و دەڵێت:" وەرە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین".

کچێکی دیکە بەناوی (نەدا)وە کە لەدرعاوە لەگەڵ خێزانەکەیدا بەرەو باشوری ئوردن هەڵاتوە و باوکی چاودێری دەکات و لەشی کچەکەی دەفرۆشێت لەبەرامبەر تەنها (7) دۆلاردا.

لە یەکێک لە چادرەکانی هەمان کامپدا، هاوڵاتییەکی سوری دیکە کە دانیشتوی شاری ئیدلەب بوە، رۆژێکی تەواو ژنەکەی دەفرۆشێت لەبەرامبەر وەرگرتنی (70) دۆلاردا.

بە پێی تازاترین ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئێستادا ژمارەی ئاوارەکانی سوریا گەیشتوەتە یەک ملیۆن کەس و زۆرینەیان لە تورکیا و ئوردن و عێراق و لوبنانن.
93201382711xt7qz6tl744


11 ساڵ و 4 مانگ و 18 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاوارە سورییەکانØ› بە ناچاری کچ و ژنەکانیان دەفرۆشن

ئاوارە سورییەکانØ› بە ناچاری کچ و ژنەکانیان دەفرۆشن


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر