کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری سەردەشت دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی رەشەممە کچێک بەناوی "پەروین رەسووڵزادە" و دانێشتووی گەڕەکی "شیوە برایمە"ی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکار، یان چۆنیەتیی خۆکوشتنی "پەروین" کچی "رەسوڵ" رانەگەیەندراوە.
هەروەها رۆژی هەینی رێکەوتی ١٨ی رەشەممە ژنێک بەناوی "زەعفەران محەممەدی" لە ناوچەی "سەوڵاوا"، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بەدەستی باوکی خۆی گیانی لێ ئەستندرا.