ئەو,هاووڵاتییە,کوردە,خەڵکی,گوندی,"گۆشخانی"ی,سەربە,شاری,سەوڵاوا,بووە,کە,بەهۆی,تەنگە,نەفەسی,و,نەبوونی,کەپسوولی,"ئۆکسیژن",لە,ناوەندی,دەرمانیی,شاری,سەوڵاوا,گیانی,لەدەست,داوە.
"/>

lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

لە سەوڵاوا هاووڵاتییەک بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا

لە سەوڵاوا هاووڵاتییەک بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا

هاووڵاتییەک لە شاری سەوڵاوا بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکییەوە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٨ی رەشەممە هاووڵاتییەک بەناوی "فەتاح" بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکی و کادری شارەزا و پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی شاری سەوڵاوا ژیانی خۆی لەدەست دا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی "گۆشخانی"ی سەربە شاری سەوڵاوا بووە کە بەهۆی تەنگە نەفەسی و نەبوونی کەپسوولی "ئۆکسیژن" لە ناوەندی دەرمانیی شاری سەوڵاوا گیانی لەدەست داوە.

پێشتریش مامۆستایەکی قوتابخانەکانی شاری نەوسوود بەهۆی نەبوونی دەوا و دەرمان و ئیمکاناتی سەرەتایی پزیشکی لە ناوەندی دەرمانیی بەخشی نەوسوود، گیانی لە دەست دابوو.

"ئومید کەریمیان" نوێنەری خەڵکی شاری سەولاوا و مەریوان لە مەجلیسی ئێران رایگەیاندبوو: کە ناوەندی دەرمانیی شاری سەوڵاوا لە زۆربەی ئیمکاناتی تەندروستی و دەرمانی بێبەرییە وهەموو رۆژێک هاووڵاتییان بەرەوڕووی کێشە و گرفت دەبنەوە.

شاری سەوڵاوا ٨٢ گوند و زیاتر لە ٦٥ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و زۆربەی گوندەکانی ئەو شارە لە ئیمکاناتی پزیشکی و دەوا و دەرمان بێبەرین و هیچ چەشنە ئاوڕێکیان لەلایەن وەزارەتی بێهداشتەوە لێ نادرێتەوە.

ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە نەخۆشە تایبەتییەکان و ژنانی ٢ گیان لە ئێران، بەهۆی نابەرپرسیارەتیی ناوەندە پزیشکییەکان و کەمیی دەوا و دەرمان بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە و گیانیان لەدەست ئەدەن، کە ئەو مەسەلەیە لە ناوچە پەراوێز خراوەکاندا چەندین بەرابەر زیاترە.
a71334feb815d958a956c6d29abdf052_w300_h180_cp_sc


11 ساڵ و 4 مانگ و 17 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە سەوڵاوا هاووڵاتییەک بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا

لە سەوڵاوا هاووڵاتییەک بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر