lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ئاڵبێرت ئاینیشتاین

ئاڵبێرت ئاینیشتاین
ئینسایکڵۆپیدیای کوردى

ئاڵبێڕت ئاینیشتاین (لەدایکبوون ١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٩٥٥) زانای بەناوبانگی بواری فیزیا و گەلێکی تر لە بوارەکانی زانست، خەڵکی ئەڵمانیا بوو. گرینگترین بەرهەمی تیئۆریای پەیوەندی بوو. ئاینیشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە، کۆچی بو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە.

لەدایکبوون: ئاڵبێرت ئاینیشتاین

١٤ی مارسی ١٨٧٩

ئۆڵم، ئەڵمانیا

مەرگ: ١٨ی ئەپریل ١٩٥٥

پرینستۆن، نییۆجێرسی، ئەمەریکا

نیشتەجێی: ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سویسڕا، ئەمەریکا

نەتەوە جوولەکە

دایەن فیزیا

ناسراو بە هۆی تیئۆریای پێوەندی

بیروڕای ئایینی گۆماناوی لە هەبوونی خودا

خەڵاتەکان نۆبێلی فیزیا لە ١٩٢١




پێناسە




فیزیک یان فیزیا (بە ئینگلیزی: physics) یەکێکە لەو زانستانەی کە کۆمەڵێک زانای گەورە و بەناوبانگی تێدا هەڵکەوتووە و دەستی باڵایان لەم زانستەدا هەبووە. یەکێک لەو زانایانەی ڕۆڵێکی زۆر بەرچاوی هەبوو لە زانستی ناوبراودا ئاینشتاین بوو. جگە لە زانستی ناوبراو، لە ‌زۆر بوارەکانی تری زانستدا دەستی باڵای هەبوو. گرینگترین بیردۆزەکانی زانستی فیزیا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاینشتاین و ئاینشتاین خۆی. وەک بیردۆزی بەشی یاسای یەکسانیی وزە و بارستایی و هتد.

بچووکترین شت کە ئاینشتاین وە‌ بیری بێتەوە، ئەوە بوو کە‌ باوک و باپیرانی لە شارە بچووکەکانی ئەڵمانیا دەژیان. هەموویان لە ئاستێکی مامناوەندیدا بوون، هیچ کامێکیان وا بەهرەدار نەبوون و بیریان بەم شێوەیەی ئاینشتاین تیژ نەبوو کە خەڵک هەستیان پێ بکات.

ئاینشتاین لەم بارەیەوە خۆی دەڵێت: ئەو بارودۆخەی کە ئەوان تیای دەژیان زۆر ناخۆش و قورس بووە‌ و هیچ دەرگایەکیان بۆ نەکراوەتەوە بۆ دیاربوون و دەرچوون، ئەمەش بارودۆخی هەموو جوولەکە‌یەک بوو لەو کاتەدا.

ئاینشتاین لە ١٤ی مارسی ساڵی ١٨٧٩ لە شاری ئۆڵم کە شارێکی بچووکی ئەڵمانیایە لەدایک بووە. واش ڕێکەوتووە کە دایک و باوکی جوولەکە‌ بن. دوای لەدایکبوونی، بە ساڵێک بنەماڵەکەیان گواسترایەوە بۆ شاری موونیخ. دوای ساڵێکی تر خوشکێکی بوو بە ناوی فکانا. هارمان ئاینشتاین (باوکی ئەلبێرت)، خاوەنی کارگەیەکی کارەبایی بوو. هەروەها خۆی و براکەی (کە لەگەڵی دەژیا)، پێکەوە چاودێرییان لە کارگەکە دەکرد. دایکی ئەلبێرت (پولین کوخ) یەکێک بوو لە ئەویندارانی مۆسیقا.




لە خوێندنگە

لە خوێندنگە،‌ ئەلبێرت، تەنها قوتابییەک بوو کە جوولەکە‌ بێت، لە نێوان هەموو قوتابیەکانی تر کە کاتۆلیک بوون. ئەلبێرت زیاتر حەزی لە زانستە سروشتییەکان بوو. دوای تەواوکردنی خوێندنی، بووە مامۆستا لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا، پێش ئەوەی کۆچ بکات بۆ ئەمەریکا و لە دەست نازییەکان ڕزگاری بێت، لە ساڵی ١٩٣٣دا.




بۆمبی ئەتۆمی




لە ساڵی ١٩٠ ٧دا یاسای یەکسانیی وزە ‌و بارستایی دۆزییەوە. یاساکە دەڵێت: وزە = بارستایی * دووجای خێرایی ڕووناکی. بەپێی ئەم یاسایە دەتوانرێت چەندیەتیی وزە‌ی جیاکراوی ناو ناوکی یۆرانیۆم بدۆزرێتەوە بە زانینی بارستاییەکەی و لەسەر ئەم بنچینەیەش بۆمبی ناوکی و هەروەها بۆمبی ئەتۆمی دروست کران. ئەلبێرت خاوەنی هەردوو تیئۆریای بەشیی تایبەتی کە بڵاو کرایەوە لە ساڵی ١٩٠ ٥، هەروەها تیئۆریای بەشیی گشتی، ئەمیشیان له ساڵی ١٩١٥دا بڵاو کرایەوە، کە هەردووکیان لە بەرزترین ئاستی ئاڵۆزیدان.

ئاینشتاین بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیک و فەلەک و هەروەها زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە هەریەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و هێزی کێشکردن.

یەکێک لە دۆزەرەوەکانی دیاردەی کارەبایی، ئەویش دیاردەی چوونەدەرەوە یان دەرپەڕینی ئێلیکتڕۆنەکان لەسەر ڕووی کانزا‌وە لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکێک کە لەرەیەکی گونجاوی هەبێت لەگەڵی. سەلماندی کە تیشک لەو کاتەدا وەک تەن (Particle) هەڵسوکەوت دەکات.

ئاینشتاین لێکۆڵینەوەی زۆری هەیەØ› گرینگترینیان مانای ڕێژەییە‌ بڵاوکراوەی ساڵی ١٩٢٣یە، وە پەرتووکی (نباە الکون) ئەمیشیان هی ساڵی ١٩٣٢ە.

ئەم کەڵەپیاوە لە ساڵی ١٩٥٥، لە شاری برینکون، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆچی دوایی کرد.
ئاڵبێرت ئاینیشتاین


12 ساڵ و 4 مانگ و 4 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاڵبێرت ئاینیشتاین

ئاڵبێرت ئاینیشتاین


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر