لە هەر کاتژمێرێکدا ١٦ حاڵەتی تەڵاق لە ئێران تۆمار دەکرێت
لە هەر کاتژمێرێکدا ١٦ ژن و مێردی ئێرانی لە یەک جیا دەبنەوە و کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماری چوونەسەرێی تەڵاقیان لەو وڵاتە بە "بوومەلەرزەی شاراوە" وەسف کردووە.
کێشەی ئابووری، بێکاری، کێشەی شوێنی نیشتەجێ بوون و لاوازی، یان نەبوونبەپێی ئامارە فەرمییەکان لە نێوان ساڵانی ٨٣ هەتا ٩٠ ی هەتاوی، سەرجەم ٨٦٨ هەزار و ٣١٢ حاڵەتی تەلاق لە وڵاتی ئێران تۆمار کراوە.
هەواڵدەریی مێهر لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، رۆژانە زیاتر لە ٣٨٠ ژن و مێرد لە وڵاتی ئێران بەهۆی کێشەی جنسی و گرانی و هەڵاوسانی ئابووری لێک جیا دەبنەوە.
کارناسێکی خەسارناسیی کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە، نزیک بە ٨٥%ی ژن و مێردەکان لە ٥ ساڵی یەکەمی ژیانی هاوبەشیاندا لەگەڵ دیاردەی تەڵاق بەرەوڕوو دەبنەوە و تەنانەت بوونی منداڵیش نەیتوانیوە گارانتیی بەردەوامبوونی ژیانی هاوبەشی ژن و مێردەکان بێت.
لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٧٠ هەزار و ٨٤١ حاڵەتی تەڵاق لە وڵاتی ئێران تۆمار کراوە، کە بەم پێیە رێژەی تەڵاق بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٦% چوونە سەرێی بەخۆیەوە بینیوە.
ماوەیەک پێش ئیستا لێژنەی تایبەت بە کاروباری بنەماڵە بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ١١ مانگی رابردوودا ٣ هەزار و ٢١٠ حاڵەتی تەڵاق لە ئوستانی کوردستان تۆمار کراوە کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو ٨% رووی لە زیادبوون کردووە.
"ئەمیر جەوان کیا" بەرپرسی ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسیەتیی ئوستانی کوردستان رایگەیاندبوو، رێژەی ئەو سکاڵایانەی کەلە دادگاکان لەسەر تەڵاق تۆمار کراون، "٦٠ % لەلایەن ژنان، ٣٠ % پیاوان و ١٠ % "یش بە شێوەی دڵخواز بوون.
کێشەی ئابووری، بێکاری، کێشەی شوێنی نیشتەجێ بوون و لاوازی، یان نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی کە زۆرجار خۆکوشتنی پیاوان و ژنانیشی بەدواوە بووە، لە هۆکارەکانی چوونەسەرێی رێژەی تەڵاق لە ئوستانی کوردستان دێنە ئەژمار.

ی ئەمنیەتی پیشەیی کە زۆرجار خۆکوشتنی پیاوان و ژنانیشی بەدواوە بووە، لە هۆکارەکانی چوونەسەرێی رێژەی تەڵاق لە ئوستانی کوردستان دێنە ئەژمار.