lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

رێکخراوی‌ منداڵان رزگار بکه‌ن: له‌ سوریا منداڵان به‌ سه‌رباز ده‌کرێن

رێکخراوی‌ منداڵان رزگار بکه‌ن: له‌ سوریا منداڵان به‌ سه‌رباز ده‌کرێن

رێکخراوێکی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تایبه‌ت به‌ به‌رگریکردن له‌ منداڵ له‌ راپۆرتێکی‌ تازه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، به‌هۆی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ شه‌‌ڕ له‌ سوریا، ژماره‌یه‌کی‌ زۆری‌ منداڵ به‌ سه‌رباز ده‌کرێن.

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 13ی‌ ئازار) به‌پێی‌ هه‌واڵێکی‌ (بی‌ بی‌ سی‌)، رێکخراوی‌ "منداڵان رزگاربکه‌ن"، که‌ بنکه‌که‌ی‌ له‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیایه‌، له‌ راپۆرتێکیدا به‌ ناونیشانی‌ "منداڵ له‌ناو ئاگردا" ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ کردووه‌: منداڵانی‌ سوریا وه‌کو پاسه‌وان و هه‌واڵده‌ر و جه‌نگاوه‌ر هه‌روه‌ها له‌ هه‌ندێ شوێنیشدا وه‌کو په‌رژینی‌ مرۆیی‌ به‌کار ده‌هێنرێت.

به‌پێی‌ راپۆرتی‌ رێکخراوه‌که‌، ژماره‌ی‌ ئه‌و که‌سانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ که‌مترین کاتدا پێویستیان به‌ یارمه‌تی‌ هه‌یه‌، به‌ نیو ملیۆن منداڵ خه‌مڵێنراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و ململانێیه‌ بازنه‌ییه‌ی‌ که‌ سوریای‌ گرتووه‌ته‌وه‌.

رێکخراوه‌که‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شکردووه‌: لێکۆڵه‌ره‌وانی‌ تورکیا ئه‌وه‌یان ئاشکراکردووه‌، سێ منداڵ له‌ کۆی‌ چوار منداڵ، ئازیزانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

له‌ راپۆرته‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: ژماره‌یه‌کی‌ زۆری‌ منداڵ له‌ بارودۆخێکی‌ نامرۆییدا ده‌ژین و زۆربه‌شیان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی‌ نه‌خۆشیدان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی‌ چاودێریی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌.

suryaskid14-3-2013-bb



11 ساڵ و 8 مانگ و 8 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێکخراوی‌ منداڵان رزگار بکه‌ن: له‌ سوریا منداڵان به‌ سه‌رباز ده‌کرێن

رێکخراوی‌ منداڵان رزگار بکه‌ن: له‌ سوریا منداڵان به‌ سه‌رباز ده‌کرێن


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر