کچە خوێندکارێکی خەڵکی "شاه ئاباد"ی کرماشان، پاش ئازاد کران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێمی ئێران، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کچە خوێندکارێک بەناوی "حەنانە فەرهادی" خەڵکی شاری "شاه ئابادی غەرب"ی سەربە ئوستانی کرماشان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشەی لە بنەماڵەی ئەو کچە خوێندکارە کردبوو کە نابێ هەواڵی ئەو کارەساتە بە مێدیاکان رابگەیەنن.
ئەو کچە ماوەیەک پێش ئیستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەهۆکارێکی ناڕوون دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە زیندان ئازاد کرابوو.
هەنانە فەرهادی خوێندکاری "فەوقە لیسانس" (ماستەر)ی رشتەی زانستە سیاسییەکان بوو کە چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆیەکی نادیار بەچەکی "تاپڕ" کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.