lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

٢ هاووڵاتیی کورد له‌ شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر کران

٢ هاووڵاتیی کورد له‌ شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر کران

هێزه‌ ئیتلاعاتیه‌کانی شاری ورمێ، ٢ هاووڵاتیی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یان به‌هۆیه‌کی ناروون ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیاریان راگواستووه‌. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ٢ هاووڵاتیی به‌ناوه‌کانی "حه‌سه‌ن جه‌لالی" ناسراو به‌(حه‌سه‌ن ماکۆیی) و "خالس عه‌بدی" ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و کوڕی محه‌ممه‌د و خه‌ڵکی شاری ورمێ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کران. هه‌تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌ره‌رای بدواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵایانه‌ له‌مه‌‌ڕ چاره‌نووسی رۆڵه‌که‌یان، هیچ زانیارییه‌ک له‌مه‌‌ڕ هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردن و شوێنی راگیرانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ کوردانه‌ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

 هێزه‌ ئیتلاعاتی و ئینتزامییه‌کان به‌ مه‌به‌ستی رێگری له‌ به‌‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌کانی جه‌ژنی نه‌رۆز به‌ نێو شاری ورمێ و ناوچه‌کانیدا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و وێڕای پشکنینی ماڵی هاووڵاتیان، هه‌‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌که‌ن، که‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌‌ڕیوه‌بردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌ره‌وڕووی زیندان ده‌بنه‌وه‌.4ab38076426ac9c5895efb8fd5e9181a_w300_h180_sc

10 ساڵ و 11 مانگ و 6 ڕۆژ و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٢ هاووڵاتیی کورد له‌ شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر کران

٢ هاووڵاتیی کورد له‌ شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر کران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر