lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سنە

سنە
ئینسایکڵۆپیدیای کوردى

جێگەی لە ئێراندا
وڵات کوردستان
پارێزگا پارێزگای کوردستانی ئێران
شارستان شارستانی سنە
بەرزایی ١٠¬٥٠ ٠  مەتر (٤٠¬٩٠ ٠  فووت)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠ ٠ ٦)
• سەرجەم ٣١١٤٤٦
زمان و ئایین
• زمان کوردی (سۆرانی)
• ئایین شافعی
کۆد(ەکانی) تەلەفۆن ٠ ٨٧١

سنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران و هەروەها ناوەندی شارستانی سنەیە‌. سنە، لە باری ژمارەی دانیشتوانەوە، دوای کرماشان و ورمێ سێهەمین شاری گەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه‌[١]. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠ ٠ ٦ ، ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە نزیکەی ٣١١٠ ٠ ٠  کەسە [٢] و نزیکەی ١٥٠ ٠  میتر لە ئاستی دەریا بەرزترە.
خەڵکی شارەکە بە زاراوەی ئەردەڵانی (هێندێ پێی دەڵێن سنەیی) قسە دەکەن، کە لقێکە لە سۆرانی (بە هەورامیش نزیکە)، هەروەها زۆرجار خەڵکی سنە و ئەو ناوچە بە سنە دەڵێن: کوردسان یان کورسان واتە کوردستان. هۆکاری ئەوەیە کە سنە هەر لە سەرەتای دامەزران تا ئەو ڕۆژەی کە قاجاڕەکان بە تەواوی خستیانە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان، پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان بووە و ئەردەڵانەکان بە حکومەتەکەی خۆیان دەیانگوت حکومەتی کوردستان.

مێژوو:




بەر لە ساڵی ١٠ ٤٦ ک.م، سنە گوندێکی بچووک بووە کە تایفەیەک بە ناوی کەوش زێڕینە لەوێ نیشتەجێ بووون. سولەیمان خانی ئەردەڵان لە ساڵی ١٠ ٤٦ی کۆچی مانگی، بوو بە والیی کوردستان. بە فەرمانی پادشای سەفەوی (شاسەفی، شەشەمین پاشای سەفەوی)، قەڵاکانی زەڵم، حەسەن ئاوا و پاڵەنگانی وێران کرد و لە گوندێک بە ناوی سنە بارگەو و بنەی دامەزراند و کردیە پایتەختی کوردستان [٣]. ئەو سەرەتا، قەڵایەکی حکوومەتیی لە سەر تەپۆڵکەیەک بە بەرزی بیست میتر درووست کرد و لە دەرەوەی قەڵاکە دا، بازاڕ و مزگەوت و ماڵی کردەوە (جێگەی ئەو قەڵایە، ئەمرۆکە دەکەوێتە ناوەندی شار، ئەو شوێنەی کە خەڵکی سنە پێی دەڵین: بان باشگا. هۆکەی ئەوەیە کە ئەو شوێنە لە زەمانی دەسەڵاتی پەهلەوی دا باشگای ئەفسەران بووە و ئێستاش بنکەی ناوەندیی بەسیجە). سولەیمان خان ناوی ئەو قەڵا نوێیەی نا «سنەدژ» (دژ یانێ قەڵا) کە عەرەبی‌کراوەکەی دەبێتە سنندج.

لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان، میرنشینی ئەردەڵان تاوێک هاوپەیمانی سەفەوییە بوو و تاوێک هاوکاری عوسمانی دەکرد. لە ١٧٣٣دا کەریم خانی زەند سنەی داگیر کرد. دوای ماوەیە ئابلۆقە خەسرەوخان دەسەڵاتی ئەو بەشەی کوردستانی گرتە دەست. لە ١٧٩٩ تاکوو ١٨٢٤ ئەمانوڵاخان کوڕی خەسرەوخانی ئەردەڵان حوکمڕانی دەکرد لە سنەدا. ئەو هەولێکی زۆردا بۆ درووست‌کردەنەوە و بەرەو پێش‌بردنی کاروباری شارەکە.




ناوی سنە




بیر و ڕاکان سەبارەت بەوەی ناوی سنە لە کوێوە هاتووە جیاوازن:

پێش دروستبوونی سنە وەک شارێکی بە مانا تەواو، هەر لەو شوێنەدا گوندێک بووە بە ناوی «سینە» یان «سنە» ناوی سنە لەوێوە هاتووە.

وشەی سنە ناوێکی گەورە و پیرۆزە و لە زمانی ئەوەستایی کۆندا سنە بە مانای سەقرە (سەقر باڵندەیەکی نەچیرڤان، کە جەستەی وەک هەڵۆ بەڵام زۆر چکۆلەترە)

کاتێ سولەیمان خان ئەردەڵان هەوڵی درووستکردنی شاری سنەی دا، لە نزیکی ئەو شوێنەدا گوندێک هەبوو بە ناوی «سینە» کە دواتر شارەکە هەر بەو ناو و سنە ناونرا.




سنە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا




کەش و هەوا




کەش و هەوای سنە لە هاوین و بەهار دا دڵخواز و خۆشە. مامناونجی دەما لە بەهار دا ١٥.٢٠ ، لە هاوین دا ٢٥.٢٠ ، لە پاییز دا ١٠ .٤٠  و لە زستان دا ١.٦٠  پلەی سێلێسیوسە. لە لێکۆڵینەوەیەکی ٣٠  ساڵە کە لە سەر کەش و هوای سنە ئەنجام دراوە، زۆرینەی دەمای موتڵه‌ق ٤٤ پلەی سێلێسیوس، کەمینەی دەمای موتڵه‌ق ٣١- پلەی سێلێسیوس، و هەروەها مامناونجی دەمای ساڵانە ١٣.١٠  پلەی سێلێسیوس بووە. مامناونجی تەڕایی نیسبی لە ٠ ٦:٣٠  کاتژمێر دا ٦٩% و لە ١٢:٣٠  کاتژمێر دا ٣٨% بووە. مامناونجی بارانبارینی ساڵانە ٤٩٧.٣ میلیمیتر و زۆرینەی رۆژانە ٦٦ میلیمیتر بووە. مامناونجی ژمارەی رۆژگەلی سەهۆڵبەندان ١١١.٤ رۆژ بووە و زۆرینەی کاتژمێرگەلی خۆرهەتاوی لە گشت ساڵ دا ٢،٧٨٦.٢ بووە. 




ئاویەر (ئابیدەر)




ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژئاوای شاری سنەدا کە بە هۆی کەش و هەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی. کاربەدەستانی شار ئەگەرچی زۆر کەم، بەڵام ئاسان‌کارییان کردە بۆ خەڵک تاکوو ڕۆژانی پشوودانێکی خۆشیان ببێت لەو شوێنەدا. ئاویەر ناوێکی ناسراو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوێکی تایبەتە بۆ خەلکی سنە. گەورەترین سینەمای کراوەی ئێران (تایبەتی هاوین) لەم شوێنەدای
سنة


12 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سنە

سنە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر