ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی هیندستان ئاشکرایکرد، کە چوار کەس دەستدرێژی سێکسیان کردوەتە سەر ژنە گەشتیارێکی سویسری بە بەرچاوی هاوسەرەکەیەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی پۆلیسی ئەو وڵاتە، روداوەکە شەوی رابردو لە ویلایەتی (مادهیا برادش) لە ناوەڕاستی هیندستان رویداوە لە کاتێکدا ئەو ژنە سویسریە و هاوسەرەکەی لە چاردگەیەکدا پشویان داوە.
ئاماژە بەوەشدراوە: لە روداوەکەدا (7) کەس هێرشیان کردوەتە سەر ئەو ژن و پیاوە و چواریان دەستدرێژی سێکسیان کردوەتە سەر ژنەکە، ئەمە جگە لەوەی سەرجەم کەلوپەلەکانیان دزیون و لەئێستاشدا ژنەکە لە نەخۆشخانەیە و هیچ کەسێکیش بەو تۆمەتە دەستگیرنەکراوە.