سەرلە بەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی 24ی رەشەمەی 1391 لە بارەگای ناوەندی لاوانی خەبات بە ئامادەبوونی بەرپرسی یەکەم و ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری و کادر و ئەندامانی ناوەندی لاوان یەکەمین کۆری گشتی ناوەندی لاوان بەرێوە چوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیێک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە روحی پاکی شەهیدانی هەلەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
لەپاشاندا بەرێز کاک فوئاد جەعفەری بەرپرسی یەکەمی ناوەندی لاوانی خەبات راپۆرتێکی گشتی لەسەر بارودۆخی ناوچەکە و ئێران کوردستان بەگشتی و کارو چالاکیەکانی ناوەندی لاوان لە 6 مانگی رابردوو تا ئێستای پێش کەش کرد.
لە راپۆرتی بەرێزیاندا ئاماژە بە بارودۆخی نالەباری لاوان لە کوردستانی رۆژهەلاتدا لە باری کێشەکانی لاوان لە رووی بێکاری و توشبوون بەمادە هۆشبەرەکان و دەرکردنیان لە خوێندگاکان بە بیانووی جۆراو جۆر و بانگێشتکردنیان بۆ ئێدارەی ئیتلاعات و فشار و سەرکووتی لەرادەبەدەر لەسەر لاوان کرابوو. لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی بەرپرسی یەکەم باسی کارو چالاکیەکانی ناوەدی لاوان لە 6 مانگی رابردوو کراو تێیدا هاتبوو کە هێندێک چالاکی و کار هەبوون کە دەبوایە بکرابان بەلام بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویست بەرێوەنەچوون بەلام لەگەل ئەوەشدا چەندین کۆبوونەوە و کارو چالاکی کراوە کە مایەی پێزانین بوونە. هەروەها لە پەیوەند بە رێکخراوەکانی دیکەی لاوان بەرپرسی یەکەم لە راپۆرتەکەیدا رایگەیاندبوو کە پەیوەندی یەکی باشمان لەگەل زۆربەی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران هەیە و پێویستە هەوڵ بدرێ پەرە بە پێوەندییەکانمان بۆ پارچەکانی تر و هەوەرها لاوانی نەتەوەکانی تری ئێران بدەین ، هەروەها لەکۆتایی راپۆرتی بەرپرسی یەکەم باسی لە کۆنگرەی لاوانی هەرچوار پارچەی کوردستان کرا کە بریار وایە لەماوەی رۆژانی داهاتوو ببەسترێ.
شایەنی باسە لە پەیرەو پرۆگرامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دا هاتووە کە کۆری گشتی دەتوانێت بە پێی هەل و مەرج گۆرانکاری لەدەستەی بەرێوەبەریدا بکات هەربۆیە دەستەی بەرێوەبەری لە سێ کەسەوە کرا بە پێنج کەس بۆ باشتر بەرێوەبردنی کارەکانی ناوەندی لاوان و هەوەرها چەندین بابەتی دیکە باس کران و هەریەکە لە ئەندامانی کۆری گشتی راوبۆچوونی خۆیان لە سەر پەرەدان بە کارو چالاکیەکانی ناوەندی لاوان و خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ناوەندی لاوانیان دەست نیشان کرد .
لە کۆتایی کارەکانی کۆری گشتی ئەندامان ناوەندی لاوان بەلێنیان دووپات کردەوە بۆ زیاتر خزمەت کردنی لاوان و میللەتی کورد تێبکۆشن