ژنه گه‌شتیارێکی به‌ریتانی له ترسی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه ده‌ستدرێژی سێکسی نه‌کرێته سه‌ر، له په‌نجه‌ره‌ی هوتێلێکه‌وه خۆی فڕیده‌داته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ(سێشه‌ممه 19 ئازار) رۆژنامه‌ی"ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی بڵاویکردۆته‌وه، ژنێکی ته‌مه‌ن"32ساڵ" له شاری ئه‌گرا_ی هیندستان، له ترسی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی نه‌کرێته سه‌ر، له په‌نجه‌ره‌ی هوتێلێکه‌وه خۆی فڕیده‌داته خواره‌وه و ئێستاش له ژێر چاودێری پۆلیسدایه.
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به ناوی ژنه‌که نه‌کردووه،به‌ڵام نوسیویه‌تی: "رووداوه‌که له کاتژمێری چواری سه‌ر له به‌یانی بووه، که دوو که‌س هاتوونه‌ته ژووره‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و ژنه ره‌تیکردۆته‌وه و خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه".
هه‌روه‌ها ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردۆته‌وه، ئه‌و ژنه له نهۆمی یه‌که‌مه‌وه خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵی"ئه‌سۆشێتید پرێس"ی ئه‌مریکی، له نهۆمی سێیه‌مه‌وه خۆی فڕێداوه.
له‌و باره‌ییه‌وه به‌رپرسی پۆلیسی ناوچه‌ی ئه‌گرا راگه‌یاندووه، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و هوتێله پێشتر داوای له‌و ژنه کردبوو "مه‌ساجی" بۆ بکات، به‌ڵام رهیکردۆتهوه، بۆیه له دره‌نگانێکی شه‌ودا به یاوه‌ری که‌سێکی دیکه هاتوونه‌ته ژووره‌که‌ی، هه‌نووکه ئه‌و که‌سانه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرکراون.
ئه‌م رووداوه له دوای ئه‌وه دێت که چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر، ده‌ستدرێژی سێکسی به کۆمه‌ڵ کراییه سه‌ر ژنه گه‌شتیارێکی سویسری.