lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سالی نوێی 2713ی کوردی و جەژنی نەتەوەی نەورۆز

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سالی نوێی 2713ی کوردی و جەژنی نەتەوەی نەورۆز

بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2713ی کوردی و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز پیرۆزبایی پێشکەش بە هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی کوردستان بەتایبەتی دەکەین .

هیوادارین بە هاتنی سالی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆز  هیوا و ئاواتەکانی میللەتی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان بێتە دی و کۆتایی بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری رژێمی ئاخووندی بێت و نەتەوەکەمان وەک باقی نەتەوەکانیتر جەژن و شادی لە زێدی باب و باپیرانی خۆی بگێرێت.

ئێمە لەکاتێکدا پێشوازی لە سالی نوێی کوردی دەکەین کە  جیهان و ئێران  بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەرێت و چاوەروان دەکرێت ئەمساڵ ساڵی قەیراناوی بێت بۆ  دەسەڵاتدارانی  سەرکۆتگەری رژێمی ئاخووندی ، هەروەها بەهۆیی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران کێشە و ئالۆزی توند کەوتووەتە ناو باڵەکانی رژێم و هەر رۆژە قەیرانێک لە ناو ئەو دەسەڵاتەوە سەر هەڵدەدات، هەر وەک دەبینین رژێم لە کوردستان بەهەمووشێوەیەک یاد کردنەوە و بەرێوەچوونی ئاهەنگەکانی نەورۆزی قەدەغەکردووە و سزایی توندی بۆ ئەو کەسانە دانەوە کە سەرپێچی دەکەن ،ئەمەش لەکاتێکدایە کەهەڵاوسانی ئابووری و خراپی باری گوزەرانی خەلکی ئێران بە گشتی و زیادکردنی گەمارۆکان بۆسەر ئێران  وای لە کاربەدەستانی رژێم کردووە لە ترسی  خۆپیشاندان و نارەزایەتی لەبەرامبەریان هەموو رێوشوێنێکی ئەمنی توند بگرنەبەر.

ئێمە وەک ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دووبارە پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە گەلی کورد بەگشتی دەکەین ،هیوادارین سالی نوێ‌ سالی هاتنەدی ئامانجەکانمان بێت و یەکگرتن و یەکریزی لە ناو  هێزە شۆرشگێرەکانی  کوردستانی ئێران  درووست بێت و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت .

ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران 

دەستەیی بەرێوەبەری 

30ی رەشەمەی 1391

61419_426662670720333_1801222652_n



11 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سالی نوێی 2713ی کوردی و جەژنی نەتەوەی نەورۆز

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سالی نوێی 2713ی کوردی و جەژنی نەتەوەی نەورۆز


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر