lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ چا زیانی هەیە

 زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ چا زیانی هەیە

لەگەڵ ئەوەی (چا) سودێکی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ، به‌ڵام بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان، زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ توشبون بە ئێسکه‌ نه‌رمه‌.
له‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیاندا، کە ژمارەیەک پزیشک لەزانکۆی‌ نیو ئه‌نگلاند، له‌ ویلایه‌تی‌ میشیگانی ئه‌مه‌ریکا ئەنجامیانداوە، دەرکەوتوە، زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ (چا)، ئێسکه‌ نه‌رمه‌ دروست ده‌کات.

ئه‌وه‌شیان ئاشکرا کرد، چا بڕێکی‌ زۆر کانزای‌ فلۆری‌ تێدایه‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ پڕکردنه‌وه‌ی‌ پێداویستی‌ مرۆڤ لە فلۆر، به‌ڵام زیادبونی‌ کانزای‌ فلۆر له‌له‌شدا، مرۆڤ توشی‌ ئێسکه‌نه‌رمه‌ ده‌کات.

گورچیله‌ له‌ له‌شدا ده‌بێته‌ هۆی‌ هاوسه‌نگ کردنی‌ کانزاکان، فلۆریش یه‌کێکه‌ له‌کانزاکان، گورچیلەش فلۆری‌ زیاده‌ له‌له‌شدا ده‌کاته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌یه‌کی‌ زۆر (چا)، گورچیله‌ ناتوانێت ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ی‌ فلۆر بکاته‌ ده‌ره‌وه‌و به‌و شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر ئێسک که‌ڵه‌که‌ ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی‌  توشبون بە ئێسکه‌ نه‌رمه‌.
170112072206


11 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ چا زیانی هەیە

زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ چا زیانی هەیە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر