lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

چارڵی چاپلن

چارڵی چاپلن
ئینسایکڵۆپیدیای کوردى

چارلز ئێسپێنسێر چاپلین (بە ئینگلیزی: Charlie Chaplin) (١٨٨٩-١٩٧٧) بەناوبانگ بە چارلی‌ چاپلین. ئەکتەرێکی کۆمیدی و دەرهێنەر و ئاوازدانەرێکی ئینگلیزە ، کە بە زۆری ناوبانگی بەهۆی فیلمە بێدەنگەکانیەوە دەرکرد.[٢] پێش کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم بەناوبانگترین ئەستێرەی جیهانی بوو لە فیلمدا.
چارڵی چاپلن لە ١٦ ئاپریلی‌ ١٨٨٩ لە وال‌ وێرتی ‌لەندەن‌ لە بنەماڵەیێکی جولەکە لە دایک بوو. باوکی چارلز و دایکی هاناهیل‌ هەر دووکیان لە جیهانی مۆسیقا‌ کاریان ئەکرد. هێشتا ماوەیێکی زۆر لە لەدایک بوونی چارلی‌ تێپەڕ نەبووکە چارلز و هانا لە یەک جیا بوونەوە و هانا سەرپەرشتی منداڵەکانی لە ئەستۆ گرت. ئەوان ژیانێکی دژواریان تێ ئەپەڕاند لە بەر ئەوەی دایکی نەیتوانی بە ئاسانی بژیوی ژیانیان دابین بکات . لەبەر ئەمە چارلی بچکۆلانەو و برای گەورەتری‌ سیدنی‌ بۆ کار کردن، ماڵیان بەجێ هێشت و لە ڕیکخراوەیێکی هونەری‌ بەرهەم هێنانی فیلم وەک پادو دامەزران. هەڵبەت نەیانتوانی لەوێ بەردەوام بن. کاتێ چارلی ‌١٢ ساڵان‌ بوو باوکی کە پیاوێکی هەمیشە سەرمەست بوو، کۆچی دوایی کرد‌. چارلی دایکێکی سەلامەتیشی نەبوو. دایکی چارلیش‌ تووشی نەخۆشینی ڕەوانی بوو و لە ناکاو لە نەخۆشخانەی ڕەوانی‌ «کین‌ هیل» لە ساڵی ١٩٢٨ کۆچی دوایی کرد.




چارلی‌ لە ساڵی ١٩٠ ٦ کاتێ کە ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی «شارلۆک‌ هۆڵمز» لە ڕۆڵی‌ کوڕی ڕۆژنامە نووسێکا باش دەرکەوت و ئەو لە لایەن دەرهێنەر گەشەی پێدراو وڕەزامەندی تەماشاچیەکانی بە دەس هێنا. لەمە بە دواوە لە گرووپێکی کۆمێدی بوو بە ئەندام و ڕۆڵی تەڵخەکی لە گرووپی شانۆی «فڕێد کاڕنو» بە خۆی دابین کرد ‌.ساڵانی دوایی ئەو بە ئاواتی خۆی گەیشت و توانی لە گەڵ کۆمپانی‌ «یونایتێد ئارتیست‌» لە هالیوود گریبەست ببەسێ. ئەو ‌ لە گەڵ لیتا ئەکتەری هۆلیوود ژیانی هاوسەری پێک هێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ بەڵام دوای ماوەیێک لە یەکتر جیا بوونەوە. لە ساڵی ١٩٢٧ بە دواوە،‌ فیلمگەلێکی بێ دەنگی بەرهەم هێنا. لە ڕاستی دا فیلمە کۆمێدییەکانی ئەو بێ دەنگ بوون بەڵام چارلی وەها بە توانادەروونیەکانی خۆی و خۆشەویستی ڕۆڵی ئەبینی کە هەموو جوڵەکانی هەزاران مانای لەخۆ دەگرت.

چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٠  یەکەمین فیلمی بەدەنگی خۆی بە ناوی دیکتاتۆری گەورە بەرهەم هێنا.‌ هێنانەگۆڕی باسی شەڕی جیهانی دووەم و یاریی بەهێزی چارلی لە ڕۆڵی ئەدۆلف هیتلەر، ڕەزامەندی گشت رەخنەگرەکانی لەم فیلمەدا‌ بە دەست هێنا .

چارلی‌ چاپلین‌ لە ساڵی ‌١٩٤٢ لەگەڵ ئونا ئونیل ئەکتەر و گۆرانیبێژی هۆلیوود ژیانی هاوسەری پێک هێنا. لە ئەو کاتە چارلی‌ چاپلین‌ ٥٣ ساڵ‌ و ئونا ئونیل‌ ١٧ ساڵی بوو هەڵبەت چارلی‌ چاپلین‌پێش لەمە، چەند کەڕەتێکی تریش ژنی هێنا بوو، بەڵام چونکه‌ هاوسەر گیرییەکانی ڕەسمی نەبوون، ناکرێت بخرێنە لیستی ژنهێنانەکانی. ئونا ئەوینداری چارلی‌ بوو و جیاوازی تەمنیان لای گرینگ نەبوو. ئەوان بوون بە خاوەنی هەشت منداڵ. لە نێوان ئەم منداڵانە «ژۆراڵدین چاپلین‌» کچی جوان وهونەرمەندیان چوو بۆ ناو کۆمەڵی سینەما و بوو بە ئەکتەر.

وردە وردە چاپلین بوو بە خۆشەویست ترین هونەرمەندی مێژووی سینەما و بەرهەم هێنەری کارەکانیشی بە ئەستۆ گرت. بەڵام لە دوایی دا بە بۆنی ئەوەی کە مافیای ئەمریکا چارلی وەکوو زۆریەک لە هونەرمەندانی سەربەخۆی هۆلیوود (بە تاوانی کۆمۆنیست بوون) لە کۆمەڵی ئەکتەری لابرد، چارلی بەرەو ئەوروپا ڕۆشت و هاوکات لە گەڵ بە جێ هێشتنی هۆلیوود گەڕانەوەی ئەو بۆ ئەمریکا بەرگیری لێ کرا. بەم شێوەیە پەراوێزی یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرەکان بەسترا و ساڵانی کۆتایی ژیانی خۆی لە بێ ناوی بە سەر برد. چارلی لە دوای بە جێ هێشتنی ئەمریکا لە ساڵی١٩٥٢ ڕۆیشت بۆ لەندەن و دواتر سویسرای بۆ ژیان هەڵبژارد لەوێ لە گەڵ ژن و منداڵەکانی نیشتەجێ بوو.

چارلی دواتر لە چواری مارسی ١٩٧٥ لە لایەن شاژنی بەریتانیا نیشانی سێر و شوالیە ی پێ بەخشرا و هەروەها لە لایەن هۆلیوود بە بۆ پێ بەخشینی خەڵاتی ئۆسکار بۆ ئەمریکا بانگێشکرا.

چارلی چاپلین لە کریسمەسی ١٩٧٧، بە بۆنەی نەخۆشی ‌دیابێت‌ لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا‌، لە ژیان ماڵ ئاوایی کرد. ژن و منداڵی ئەو مەراسیمێکی شکۆداریان بۆ کۆچی چارلی بە رێوە برد و چارلی لە گۆڕستانی «کرۆسێر سەرووی‌» سویسرا نێژرا.




دوو مانگ لە دوای ناشتنی ‌چارلی‌ لە سێی مارس ١٩٧٨ز، تەرمی چارلیان لە گۆڕستان دزی. دزەکان لە بەرامبەر دانەوەی تەرمی چارلی پارە یێکی زۆریان لە بنەماڵەی ئەویست ، بەڵام لە لایەن پۆلیس دەستگیر کران و پۆلیسی‌ سویسرا تەرمی چارلی‌ چاپلنیان لە دەریاچەی‌ ژنێو دۆ‌زییەوە و جارێکی تر لە مەراسیمێکی پڕشکۆ بە خاک نێژرا. ئونا هاوسەری چارلی‌ پاش مردنی چارلی‌ رووی کردە مەشروب خواردن و لە ساڵی ١٩٩١ بە بۆنەی شێرپەنجەی گەدەوە کۆچی دوایی کرد.




لەپاش نزیکەی ١٥ سال بەسەر کۆچی چارلی لە ساڵی ١٩٩٢ فیلمێک بە ناوی ‌چاپلین‌ کە لە ژیانی ئەو گیرابوو، هاتە بەر‌هەم کە «ڕیچاردئاتێنبێرگ‌» بەرهەم هێنەری ئەم فیلمە خەڵاتی ئۆسکاری بە دەست هێنا. «ژۆراڵدین‌» کچی چارلی‌ لەم فیلمە ڕۆڵی دایەگەوەی واتە دایکی چارلی‌ چاپلینی دەگێرا. بەم شێوەیە ژیانی چارلی‌ چاپلین‌ ڕۆیشت بەرەو پەردەی سینەما و کاریگەری کرد لە سەر هەمووان.




چارلی جگە لەو کورتە فیلمە بێدەنگاینەی کە هەموو جیهانی بەخۆ سەرسامکردوە نامەیەکی بۆ کچەکەی بە میرات جێهێشتووە ، کە ڕەنگ بێت بۆ ئەوەی چارلی بناسین پێویستە ئەم نامەیە بخوێنیەوە. شتێک زۆر جێگەى سەرسوڕمانە ئەویش ئەوەیە کە ئەدۆلف هیتلەر و چارڵى چاپلن لە یەک ساڵ و مانگ و هەفتەدا لەدایکبوون تەنها ٤ رۆژ جیاوازیانە بەڵام یەکەمیان ملیۆنەها خەڵکى چارە ڕەش کردوو و دووەمیان خەڵکى هەموو جیهانى خستە پێکەنین.
چارڵی چاپلن


12 ساڵ و 4 مانگ و 4 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چارڵی چاپلن

چارڵی چاپلن


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر