مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ورمێ بەهۆی تەقینەوەیەک لە ماڵی خۆیاندا، بوو بە قوربانی.
هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردەوە، مێرمنداڵیکی تەمەن ١٦ ساڵ بەهۆی تەقینەوەیەک لە ماڵی
![0a3ee378975c1bf4ba151ab0830452b9_w300](http://www.kurdpa.net/weney-babet/cache/0a3ee378975c1bf4ba151ab0830452b9_w300.jpg)
خۆیاندا لە شاری ورمێ بە توندی بریندار و پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە جۆری ئەو مادە تەقەمەنیە و هۆکاری ئەو تەقینەوەیە رانەگەیەندراوە.
لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەریی فارس بڵاوی کردەوە، کە زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بەهۆی ئاور کردنەوەی سەری ساڵ بەتوندی بریندار بوون.