lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

بەیاننامەی ٦ رێکخراوی تایبەت بە لاوان لە کوردستانی ئێران، سەبارەت بە پرسی کۆنفرانسی لاوانی کورد لە عاموودا

 بەیاننامەی   ٦ رێکخراوی تایبەت بە لاوان لە کوردستانی ئێران، سەبارەت بە پرسی کۆنفرانسی لاوانی کورد لە عاموودا

هاونیشتمانە بەڕێزەکان
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
لاوانی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان
رێکخراوەکانی تایبەت بە لاوانی کورد
ماوەیەکە پرس و ڕا گۆڕینەوە، بە مەبەستی بەستنی سێهەمین کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچەی کوردستان لە نێو رێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان هاتۆتە بەر باس و بەپێی زانیارییەکان بەشێک لە رێکخراوەکان، و بەتایبەت رێکخراوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان pkk بە نیازن لە شاری عاموودای سەر بە رۆژئاوای کوردستان ئەو کۆنفرانسە بەڕێوە ببەن .

لەو پێوەندییەدا ئێمە رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران بە ئاگاداری هەموو لایەک رادەگەیەنین کە بەشداری وەها کۆنفرانسێک ناکەین و بە پێی کۆمەڵێک پێوەری جۆراوجۆر کە بوونەتە لەمپەرێک لە راستای گەشە کردنی بیری نەتەوەیی لاوانی کورد و بەتایبەت ئەو خاڵانەی خوارەوە کە واقعی ئەمڕۆی ناوچە و رۆژئاوای کوردستانە بە کەشێکی گونجاو لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و لاوانی کورد نابینین .

١- وڵاتی سووریە کە ئێستا تووشی شەڕێکی خوێناوی لە نێوان ێژیمی بەعسی سووریە و ئەنجوومەنی نیشتمانی و سوپای ئازادی ئەو وڵاتە بووەتەوە و پاش بەهاری عەرەبی رۆژانە دەیان کەس لە خەڵکی بێتاوان دەبنە قوربانی سیاسەتی دژە مرۆڤانەی بنەماڵەی ئەسەد ، ئەوەش دەرخەری ئەو راستییە کە لە ئێستادا شوێنێکی گوونجاو لە باری ئەمنییەتییەوە نییە بۆ بەرێوەچوونی وەها کۆنفرانسێک.

٢- بە پێی بڕیاری کۆنفرانسی دووهەمی لاوانی چوارپارچەی کوردستان، رێکخراوەکانی لاوانی رۆژئاوای کوردستان دەبوایە ئەو کۆنفرانسەیان بەڕێوە بردبا ! بەڵام ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان pkk رێڕەوی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەی بە دەستەوە گرتووە و لاوانی رۆژئاوای کوردستان هیچ ڕۆڵێکیان لە راستای بەڕێوەبردنی ئەو کۆنفرانسەدا نییە.

٣- بە پێی دوایین زانیارییەکان بەشێکی زۆری رێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان لە هەرچوارپارچەی کوردستان بەشداری لەو کۆنفرانسەدا ناکەن ، کەواتە ناکرێت وەکوو سێهەمین کۆنفرانسی لاوانی کوردی چوارپارچەی کوردستان ناودێر بکرێت.

٤- لە کاتێکدا بە هەزاران کەس لە هاونیشتمانانی کوردی رۆژئاوای کوردستان ئاوارەی باشووری کوردستان و لە کەمپەکانی دۆمیز و ......هتد نیشتەجێن ئایا نەدەکرا ئەو کۆنفرانسە بە شێوەیەکی سەمبولیک لەو شوێنە بەرێوە بچێت ? یان ئەوەی کە پێداگری لەسەر ئەوە بکرێ کە لە ناو خۆی رۆژئاوای کوردستان بگیردرێت و دەبینین رۆژانە بەهۆی نا ئەمنییەوە رێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی بێ تاوانی کورد ئاوارە دەبن و دەبنە قوربانی ! 

لە کۆتایدا ئەوە دووپات دەکەینەوە کە وەها کۆنفرانسێک ناتوانرێ بە کۆنفرانسی لاوانی کوردی چوارپارچەی کوردستان بناسێنرێت ، بەڵکوو هەوڵێکی حیزبیانە و لە پێناو ئەهدافی حیزبیانەیە کە pkk بۆی تێدەکۆشێت . 







بژی کورد بژی کوردستان




-ناوەندی لاوانی پێشڕەو

-یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

-کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات

-لاوانی یەکیەتی شۆرشگێرانی کوردستان

-ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

-لاوانی یەکیەتی دێموکراتیکی کوردستان
nawendi_lawan_u_lawani_kurdistani_iran


11 ساڵ و 8 مانگ و 18 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەیاننامەی ٦ رێکخراوی تایبەت بە لاوان لە کوردستانی ئێران، سەبارەت بە پرسی کۆنفرانسی لاوانی کورد لە عاموودا

بەیاننامەی ٦ رێکخراوی تایبەت بە لاوان لە کوردستانی ئێران، سەبارەت بە پرسی کۆنفرانسی لاوانی کورد لە عاموودا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر