lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە کۆنفرانسی سێیەمی لاوانی هەرچوار پارچە لە رۆژئاوای کوردستان

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە کۆنفرانسی سێیەمی لاوانی هەرچوار پارچە لە رۆژئاوای کوردستان

رۆژی دووشەمە کاتژمێر 4ی ئێوارەلە ئۆتێل چوارچرا لە شاری هەولێر بەبەشداری ژمارەیێکی بەرچاو لە رێکخراوەکانی لاوانی هەرچوار پارچەی کوردستان کە زیاتر لە 45 رێکخراوبوون کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رێکخرا .

لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانیە هۆکارەکانی بەشداری نەکردنی رێکخراوەکانی لاوانی هەر چوار پارچەی کوردستان کە بریارە لە رۆژئاوای کوردستان بەرێوە بچێ بۆ میدیا و تەلەفیزیۆنەکانی بەشداربوو شی کرایەوە . نزیک بە 46 رێکخراوی لاوان لە راگەێندراوێکدا دەلێن: بە پێی راسپاردەی دووەمین کۆنفرانسی لاوانی چوار پارچەی کوردستان بڕیار درا کوردستانی رۆژئاوا سەرپەرشتی سێیەمین کۆنفرانس بکات، بۆ ئەو مەبەستە لێژنەیەکی (5) کەسی پێکهات، لە هەمان کاتدا بڕیار درا لە شاری قامشلۆ بکرێت، بەمەرجێک ئازاد کرابێت، بە پێچەوانەوە شێوینی دووەم هەڵەبجەی شەهید دیاری کرا کەوا شارێکە بە ناسنامەی مەزلومیەت و جینۆسایدی گەلی کورد ناسراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی سێیەم دەبوایە لەگەڵ لێژنەیەکی (3) کەسی لە پارچەکانی تری کوردستان کۆببێتە بۆ بڕیاردان لەسەر شوێن و کاتی سێیەمین کۆنفرانس، ئەو لێژنەی هەرچوار پارچە رێپێدراوە بڕیاری ئازادبوونی شاری قامشلۆ یان شوێنێکی تر بدات بۆ بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفرانس.

بەڵام بەپێچەوانەی سەرجەم ئالیەت و راسپاردەکانی کۆنفرانسی دووەم، پاش چەندین محاوەلە بۆ دواخستنی، بەتەنها دوو رێکخراوی لاوان (پەیەدەو بەدەپە) شوێن و کاتی سێیەمین کۆنفرانسیان یەکلایی کردۆتەوە، سەرجەم رێکخراوەکانی تری هەر چوارر پارچەی کوردستانیان فەرامۆش کردووە.

ئەو رێکخراوانە هەوەرها دەلێن: بۆیە لەبەر ئەو هۆکارانەی سەروەو جێگیر نەبوونی بارودۆخی ئەمنی کوردستانی رۆژئاوا، پاش چەندین پرس و را، رایدەگەیەنین ئەو کۆنفرانسی لەلایەن دوو رێکخراو بەڕێوە دەچێت، کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچەی کوردستان نییە. هەروەها رایدەگەیەنن کە کۆنفرانسی لاوانی هەر چوار پارچە لە مانگی (4) نیسانی 2013 لە کەمپی دۆمیز دەبەسترێت.

*ناوی ڕێکخراوەکان

1 سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان کوردستانی باشور

2 یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کوردستانی باشور

3 رێکخراوی لاوانی کوردستان کوردستانی باشور

4 لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادی کوردستان کوردستانی رۆژهەڵات

5 کۆمەڵەی پەرەپێدانی لاوان کوردستانی باشور

6 پەیوەندی ئیسلامیی لاوان کوردستانی باشور

7 سەنتەری پەرەپێدانی لاوان کوردستانی باشور

8 خوێندکارو لاوانی سەربەخۆی کوردستان کوردستانی باشور

9 مونەزەمەی هەولێر للتیار دیموکراتی سوری کوردستانی باشور

10 پێشەنگی لاوان کوردستانی باشور

11 ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران کوردستانی رۆژهەڵات

12 ناوەندی لاوانی پێشڕەو کوردستانی رۆژهەڵات

13 یەکێتی لاوانی کوردستانی ئێران کوردستانی رۆژهەڵات

14 کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات کوردستانی رۆژهەڵات

15 لاوانی یەکیەتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کوردستانی رۆژهەڵات

16 لاوانی یەکێتی دیموکراتی کوردستانی کوردستانی رۆژهەڵات

17 لاوانی PSKS الپارتی کوردستانی رۆژئاوا

18 لاوانی پارتی یەکێتی کوردستان کوردستانی رۆژئاوا

19 لاوانی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا کوردستانی رۆژئاوا

20 لاوانی پارتی ئازادی کورد لە سوریا کوردستانی رۆژئاوا

21 لاوانی پارتی ئازادی کورد (2) کوردستانی رۆژئاوا

22 تەڤگەڕا جوانێنن کورد TCK کوردستانی رۆژئاوا

23 یەکێتی جوانێن کورد سوریا لە دەرەوە ASKYA کوردستانی رۆژئاوا

24 یەکێتی جوانێن عفرین کوردستانی رۆژئاوا

25 یەکگرتووی جوانێن ئازادی کوردستانی رۆژئاوا

26 د. ڤیان عدنان یوسف کوردستانی رۆژئاوا

27 رێکخراوی لاوانی کوردستان 

29 لاوانی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (الپارتی) کوردستانی رۆژئاوا

30 هفرکرنە هڤریزن جوانین کورد لە سوریا کوردستانی رۆژئاوا

31 لاوانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا (یەکێتی) کوردستانی رۆژئاوا

32 تەڤگەڕا جوانێن شۆڕشێ TCS کوردستانی رۆژئاوا

33 یەکێتی قوتابیان و لاوانی کلدو ئاشوری کوردستانی باشور

34 رێکخراوی رۆشنبیری تورکمان کوردستان کوردستانی باشور

35 بزوتنەوەی گەنجانی سەربەخۆ کوردستانی باشور

36 لاوانی دیموکراتخوازی کوردستان کوردستانی باشور

37 لاوانی پارت و مافی ئازادی کوردستانی باکور

38 لاوانی پارتی دیموکراسی بەشدار کوردستانی باکور

39 لاوانی پارتی ئازادی و سۆسیالیست کوردستانی باکور

40 لاوانی ئێسپیاتیڤی ئازادی کوردستانی باکور

41 گەنجانی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستانی باکور

42 لاوانی کۆمەڵەی چاندو هونەری چرا کوردستانی باکور

43 لاوانی گروپی دیالۆگی دیجلەو فورات کوردستانی باکور

44 لاوانی نەوبەهار کوردستانی باکور

45 لاوانی کۆمەڵەی کوردی یا دیموکراتی کوردستانی باکور

46 تەڤگەڕا جوانێن کوردستان کوردستانی باکور
K-GANJAN-25-3-B


11 ساڵ و 4 مانگ و 1 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە کۆنفرانسی سێیەمی لاوانی هەرچوار پارچە لە رۆژئاوای کوردستان

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە کۆنفرانسی سێیەمی لاوانی هەرچوار پارچە لە رۆژئاوای کوردستان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر