ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ لە پیرانشار بەهۆیەکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و لە ئەنجامدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٦ی خاکەلێوە ژنێک بەناوی "نەسرین" تەمەن ٣٨ ساڵ بەهۆیەکی ناڕوون لە ماڵی خۆیان دەستی داوەتە خۆکووژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
نەسرین هاوسەری "عەبدوڵقادر داسە" و خاوەنی ٣ منداڵ بووە.
هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە تووشی نەخۆشی خەمۆکی هاتبوو، بەڵام هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو نەزانراوە.