لاوێکی کورد بە ٦ مانگ زیندان حوکم درا
لاوێکی خەڵکی گوندی "گەلێن"ی سەربە ناوچەی "ژاوەرۆ"ی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، ٦ مانگ زیندانی تەعزیریی بۆ بڕایەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا هاولاتیەک بەناوی "ئێقباڵ رەحمەتی" تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی "عەبدول" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. ئێقباڵ رەحمەتی هەنووکە لە زیندانی "دیزڵ ئاباد"ی شاری کرماشان ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تاوان و هۆکاری زیندانی کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە نەزانراوە.